ئەمڕۆ بە دەستپێشخەری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوازاری #سلێمانی#، و بە ئامادەبوونی کارمەندانی شارەوانی و هاوڵاتیان، 300 نەمام چێندرا.
لە کاتی چاندنی نەمامەکاندا، بەرپرسانی گەشتوگوزار ڕایانگەیاند، کە 21 ئەم مانگە دیدارێکی گەشتیاری لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
باسیان لەوەشکرد، کە پێویستیان بە هاوکاریی شارەوانی و پارێزگاری لە سلێمانی هەیە، بۆ ئەوەی سەرچنار ڕێکبخەنەوە، ئاماژەیان بەوەشکرد، چاندنی ئەو نەمامانە دەستپێکی چالاکییەکانیانە بۆ گەڕانەوەی جوانییەکانی سەرچنار.
گەڕەکی سەرچنار لە شاری سلێمانی، وێڕای هەبوونی شوێنی نیشتەجێبوون، بە یەکێک لە سەیرانگا جوان و دێرینەکانی شاری سلێمانی دادەنرێت و بەردەوام هاوڵاتییان لە شارە جیاوازەکانەوە سەردانی دەکەن.[1]
#12-02-2019#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 4,173
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!