لە #سلێمانی# شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەی بەهەڵە خۆی دەکێشێت بە لایتی ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا و دەیشکێنێت، دواتر شۆفێرەکە دەچێت لایتێکی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلە لێدراوەکە دەکڕێتەوە.
بەپێی ئه و وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، ئه و شۆفێرە نامەیەکیشی بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلە لێدراوەکە بەجێهێشتووە و نووسیوێتی: داوای لێبوردن دەکەم کە خۆم نەهاتمە خزمەتتان.
ئەم ڕووداوە بەزووی بووە بابەتی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هاووڵاتییان دەستخۆشی لە شۆفێرەکە دەکەن و بە هەڵوێستی جوان وەسفی دەکەن.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 455