هاوسەرگیریکردن لەنێوان کوردی ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان ڕووی لە زیادبوون کردووە و تەنیا لە کەمپی دۆمێز 50 حاڵەتی هاوسەرگیریکردن تۆمارکراوە.
لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگ لە ناوچەکانی سووریا، باشووری کوردستان بۆ کوردی ڕۆژئاوای کوردستان بووەتە پەناگەیەک، لەگەڵ ئەوەشدا هەم کار دەکەن و هەم تێکەڵی کۆمەڵگەکە بوونە.
ئێستا ژمارەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەنێوان کچ و کوڕانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بەرزبووەتەوە، تەنیا لە کەمپی دۆمێز لە سنووری پارێزگای #دهۆک# 50 حاڵەتی هاوسەرگیری لەنێوان کوردی هەردوو پارچە تۆمارکراوە.
بەگوێرەی بیروبۆچوونی پسپۆڕانی کۆمەڵگەش ئەمە هۆکارێکی باشە بۆ ئەوەی کوردانی پارچە جیاوازەکانی کوردستان تێکەڵ بە کولتوور و کۆمەڵگەی یەکدی ببن.[1]
#08-02-2019#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,988 gånger