خانەی بێسەرپەرشتان لە #سلێمانی# بۆ ماوەی چەند ساڵێکە ژمارەیەک منداڵی بێسەرپەرشتی لەخۆگرتووە و لە خانەکە جێیاندەکاتەوە، ئێستا ژمارەی منداڵەکان گەیشتووەتە 109 منداڵ کە 73 کوڕن و 39 کچن.
خانەکە لە ساڵی 2014 دامەزراوە و ئەرکی بەخێوکردنی ئەو منداڵانەی لەخۆگرتووە کە دایک و باوکیان لەیەکدی جیابوونەتەوە یاخود کێشەی خێزانیان هەیە و ناتوانن منداڵەکانیان بەخێوبکەن.
خانەکە منداڵانی تەمەن خوار چوار ساڵی لەخۆدەگرێت، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هێنانی منداڵان بۆ خانەکە، ئێستا بەشێکی تایبەت بە منداڵانی خواروو تەمەن چوار ساڵی کراوەتەوە، لە دوو مانگی ڕابردووشەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 30 منداڵ براونەتە خانەی بێسەرپەرشتان.[1]
#08-02-2019#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,185 gånger