100%ی دانیشتووانی شارەکان و 78.5%ی دانیشتووانی گوندەکان لە پارێزگای سنە گاز...
بەڕێوەبەری کۆمپانیای گازی پارێزگای
سنەسنە دەڵێت، پارێزگاکە دەتوانێ گازی سرووشتی بۆ هەرێمی کوردستان هەناردە بکات.
ئەحمەد فیعلەگەری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گازی پارێزگای سنە رایگەیاند، بە هەوڵی وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای نیشتمانیی گازی ئێران ئێستا 100%ی دانیشتووانی شارەکان و 78.5%ی دانیشتووانی گوندەکان لە پارێزگای سنە گازیان بۆ رۆیشتووە و بەگشتی 96.4%ی پارێزگاکە گازیان هەیە.
فیعلەگەری هەروەها جێبەجێکردنی پرۆژەی هێڵەکانی گواستنەوەی گاز بۆ پارێزگا و دەرەوەی پارێزگای سنەش بە یەکێک لە بەرنامەکانی کۆمپانیای نیشتمانیی گازی ئێران باس دەکات و دەڵێ: ئێستا 320 کیلۆمەتر لە هێڵی سەرانسەریی گواستنەوەی گازی ئێران بە پارێزگای سنەدا تێدەپەڕێ و ئەمەش دەرفەتێکە کە دەتوانێ بوار بۆ هەناردەکردنی گاز لە پارێزگای سنەوە بۆ هەرێمی کوردستان خۆش بکات.
فیعلەگەری جەختی لەوە کردەوە کە لە هەردوو شاری
مەریوانمەریوان و
سەقزسەقزەوە بواری پێویست بۆ گواستنەوەی گاز بۆ هەرێمی کوردستان هەیە و هیوای خواست بە رەخساندنی ئەو دەرفەتە کۆمپانیای گازی پارێزگای سنە بتوانێ پشکێکێ هەبێ لە بازرگانیی جیهانیی گازدا.
[1]
08-02-201908-02-2019 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!