لە یەک مانگدا 36 پیاو سکاڵایان لەسەر ژنەکانیان تۆمارکردوە
دواڕۆژ، هۆگر کەمال
سکرتێری
یەکێتی پیاوانی کوردستانیەکێتی پیاوانی کوردستان ئاشکرایدەکات: کە تەنیا لە مانگی یەکی ئەمساڵدا 36 پیاو لەلایەن ژنەکانیانەوە توندوتیژییان بەرامبەر ئەنجامدراوە و سێ پیاویش لە ماڵ کراونەتە دەرەوە.
بورهان عەلی، سکرتێری یەکێتی پیاوانی کوردستان، بە دواڕۆژی وت: تەنیا لە مانگی یەکی ئەمساڵدا 36 پیاو سکاڵایان لەسەر ژنەکانیان تۆمارکردوە، بەهۆی ئەوەی توندوتیژییان بەرامبەر کردون.
وتیشی: له و رێژەیە سێ پیاو لە لەلایەن ژنەکانیانەوە لەماڵەوە دەرکراون و سێ پیاویش لەلایەن ژنەکانیانەوە توندوتیژی جەستەیی بەرامبەریان ئەنجامدراوە، ئێمە دەزانین کە توندوتیژی ژنان بەرامبەر پیاوان زیاترە، بەڵام پیاوان بەهۆی داب و نەریت و عەیبەوە سکاڵا تۆمارناکەن و باسی ناکەن.
ئاماژەی بەوەشدا: لە ساڵی رابردوودا نۆ پیاو توندوتیژی جەستەییان بەرامبەر ئەنجامدرابوو، بەڵام ئەمساڵ هەست بە سەرەتایەکی خراپ دەکەین لە یەک مانگدا سێ پیاو توندوتیژی جەستەییان بەرامبەر ئەنجامدراوە.
بەپێی ئامارێکی یەکێتی پیاوانی کوردستان، ساڵی رابردوو 558 پیاو سکاڵایان لەسەر ژنەکانیان تۆمارکردبوو بەهۆی ئه و توندوتیژییانەی بەرامبەریان ئەنجامدرابوو، جگەلەوەش لە ساڵی رابردوودا 115 پیاو خۆیان کوشتووە و پێنج پیاویش لەلایەن ژنەکانیانەوە بەهاوکاری کەسانی تر کوژراون.
[1]
06-02-201906-02-2019