دڵشاد میراودەلی
2019
دڵشاد میراودەلی، نووسەری کتێبێکی بەناوی (کانیاوی خەیاڵ) کە تایبەتە بە پەخشان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ئەو کتێبە کە (120) لاپەڕەیە و لەسەر ئەرکی خۆی چاپی کردووە و ئێستا کتێبەکە لە بازاڕەکاندایە و بڕیاری داوە داهاتەکەی لە خزمەت ژینگە خەرجدا بکات، بۆ ئەو مەبەستە بیرۆکەی سەوزکردنی گردێکیان لە دەوروبەری سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دیاری کردووە.
ئەو نووسەرە داوای لە ڕۆشنبیران و هاووڵاتیانیش کرد و هانی دان کە پەرە بەو جۆرە پڕۆژە فراوانانە بدەن. [1]