منداڵێکی ئێزدی لە باغۆز دۆزرایەوە
باشووری کوردستان
- یەکەم گۆڕی بە کۆمەڵی کوردانی ئێزدی لە گوندی کۆچۆ هەڵدرایەوە چالاکوانێکیش دەڵێت :تەنیا لە گوندی کۆچۆ 14 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە.
[1]
- لە شارەکانی هەڵەبجە و
ڕانیەڕانیە 2 ژن بەهۆی ئاگر گیانیان لەدەست دا و پۆلیسیش ڕایگەیاند، خۆیان سووتاندووە.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- بە گوێرەی زانیارییەکان، کاتژمێر 19ی ئەمشه و لە بەردەم گەراجی شاری
عەفرینعەفرین تەقینەوەیەک ڕوویدا. دەربارەی وردەکاری زیاتر هێشتا زانیاری بەدەستنەخراوە.
[2]
- ئەمڕۆ ژمارەیەک چەتەی
داعشداعش خۆیان ڕادەستی هێزەکانی قەسەدە کرد لە باغۆز، لەناویاندا منداڵێکی تەمەن 11ساڵی ئێزدیی دۆزرایەوە. ناوی ئەو منداڵە تەمەن 11 ساڵە ڕیحاد نایف کووتێیە و خەڵکی گوندی تل بەناتی سەربە شەنگالە، کە لە فەرمانەکەی 2014 بۆسەر شەنگال بە دیل کەوتووەتە دەستی چەتەکانی داعش.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- ڕێکخستنەکانی گەنجان لە ئیستەنبووڵ ویستیان بۆ یادکردنەوەی کۆمەڵکوژیی بەیازید و
هەڵەبجەهەڵەبجە لە زانکۆی ئیستەنبووڵەوە تا میترۆی ڤەزنەجیلەر ڕێپێوان بکەن. بەڵام پۆلیس هێرشی کرد و بە لێدان 33 گەنجی دەستگیر کرد.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان