باکووری کوردستان
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک دیسان هەڵیکوتایەوە سەر بارەگای
هەدەپەهەدەپە لە
ئامەدئامەد. 3 کەس بە ناوەکانی عەبدولخالق کورت، یوسف ئاتەش و ساڵح جان سەڤەر کە پێشتر دەستگیرکرابوون و دوای ئازادبوونیان هەر بەردەوامبوون لە مانگرتنەکەیان، دیسانەوە دەستگیرکرانەوە.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ڕەووف عارفی تەمەن 50 ساڵ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری
بانەبانە، بریندار کرا.
[5]
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کەمتر لە 24 کاتژمێر، 315 کەس لە هاووڵاتییانی خەڵکی شاری قورووە، بە هۆکاری نادیار ژەهراوی بوون.
[5]
- چالاکێکی ژینگەپارێزی بە ناوی جەلال ڕۆستەمی خەڵکی گوندی شایینیی سەر بە
کامیارانکامیاران دانیشتووی ڕامسەر لە باکووری ئێران، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتییەکانەوە لە شوێنی کارەکەیدا دەسبەسەر کرا.
[5]
باشووری کوردستان
- چەکدارانی
داعشداعش لە سنووری ژمارەیەک گوندی شارەدێی
قەرەتەپەقەرەتەپەی سەر بە شارۆچکەی
خانەقینخانەقین بە ئاشکرا جموجۆڵ دەکەن و لە شەواندا بە تەواوەتی ئه و ناوچانە دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵیانەوه.
[1]
- شاندێکی
کەنەکەکەنەکە دەیویست بەمەبەستی چەند دیدارێک سەردانی ڕۆژاڤا بکات، بەڵام لە لایەن پەدەکە ڕێگری لێ کرا دەربازی ڕۆژاڤا بێت.
[2]
- لەشاری
ڕانیەڕانیە ژنێک ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداو دوای گەیشتنیشی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەمڕۆ لە باغوزی دێرەزۆر سەدان چەتەی تری داعش خۆیان ڕادەستی
شەڕڤانشەڕڤانانی قەسەدە کرد.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- نەژادپەرستانی تورک لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەسەر دیواری چێشتخانەیەکی کوردان دروشم و نووسراوی دژ بە کوردیان نووسی.
[2]
- بەهۆی پێشلکارییەکانی تورکیا لە بواری مافەکانی مرۆڤ، پەرلەمانتارانی ئەوروپا داوا دەکەن گەمارۆی چەک بخرێتەسەر تورکیا و یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام چەکی پێنەفرۆشن.
[4]