باشووری کوردستان
- 17 منداڵی دیکە کە لە لایەن
شەڕڤانشەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (قەسەدە) لە گوندی باغۆزی دێرەزۆر لە دەستی چەتەکانی
داعشداعش ڕزگار کرابوون، لە
شەنگالشەنگال ڕادەستی خانەوادەکانیان کرانەوە.
[2]
- به بۆنەی یادی 28 ساڵەی ڕاپەڕینی شاری هەولێر، 11 مین فیستیڤاڵی ئازادیی و نەورۆز لە شاری هەولێر دەستیپێکرد و ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
[3]
- وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی ناجێگیری کەشوهەواوە کردنەوەی بەشی کۆتایی شەقامی 120 مەتری
هەولێرهەولێر دوادەکەوێت، دەشڵێت: تائێستا هیچ بودجەیەک بۆ دروستکردنی شەقامی 100 مەتری
سلێمانیسلێمانی دابین نەکراوە.
[1]
- لە شاری کەرکوک کرێکاران و بێکاران و ئەو دەرچوانەی زانکۆ کە دانەمەزراون خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای ڕەخساندنی هەلی کار و وەگەڕخستنەوەی کەرتی پیشەسازییان لە کەرکوک دەکرد.
[3]
- لیوا ڕوکن سەعد حەربیە، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە سەربازیەکانی
کەرکوککەرکوک لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پلانی پاراستنی ڕۆژانی نەورۆز بەبەشداری سەرجەم هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک بەڕێوەدەچێت، تێیدا
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و حەشدی عەشایەری و پۆلیسی ئیتیحادی بەشداردەبن و هێزی ئاسمانی عێراقیش بەشێک دەبن لەئۆپراسیۆنەکە.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- 27 ڕێکخستن و لایەنی سیاسیی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بەمەبەستی پێکهێنانی یەکێتی بە سەرپەرشتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (
کەنەکەکەنەکە) کۆبوونەوە.
[2]
- دوای 24 کاتژمێر تێپەڕبوون بەسەر دەستپێکردنی دواهەمین قۆناغی هەڵمەتی لەناوبردنی چەتەکانی داعش لە گوندی باغۆز، دەیان چەتە لەگەڵ خێزانەکانیان خۆیان ڕادەستی قەسەدە کرد.
[2]