کۆمەڵەی فرۆشیارنی ئۆتۆمبێل لە تورکیا ئاشکرای دەکات، لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو فرۆشی ئۆتۆمبیڵ لە بازاڕەکانی تورکیادا بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بەرێژەی 59.02% دابەزی و 10.979 ئۆتۆمبێل کەمیکردوە.
بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەکە مانگی ڕابردوو فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بچووک بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2018 بەرێژەی 59.91% دابەزیوه و 3.394 ئۆتۆمبێل فرۆشراوە، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو فرۆشی 8.465 ئۆتۆمبێل زیادیکردبوو.
رونیشیکردوەتەوە: لە مانگی ڕابردوو پێنج ئۆتۆمبێلی کارەبایی و 131 ئۆتۆمبیلی ئاسایی فرۆشراوە.
کۆمەڵەکە هۆکاری کەمبوونەوەی فرۆشی ئۆتۆمبێڵی گەڕاندووەتەوە بۆ دابەزینی توانای کڕین لە ناو تورکیا.
لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی کەمکردنەوەی باج لە ساڵی 2018، پاشەکشەی خێرای بازاڕەکانی ئۆتۆمبێل کەمێک خاوبووەوەو 620 هەزار ئۆتۆمبیل فرۆشراوە.
ئا: س.م
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد[1]
#05-02-2019#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,213
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!