سلێمانی پێشکەوتووترین شارە بۆ چارەسەری شێرپەنجە
📊 ئامار و راپرسی
بەرپرسێکی نەخۆشخانەی هیوا لەشاری
سلێمانیسلێمانی رایدەگەیەنێت: نەخۆشخانەکەیان پێشکەوتووترینە بۆ چارەسەری تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە.
محەمەد عەبدولوەهاب، بەرپرسی هۆبەی کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و ئەندامی لیژنەی زانستی نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بەنەخۆشی شێرپەنجە (ئەمڕۆ 4ی شوباتی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: ساڵی رابردوو رێژەی تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە لە سنوری شاری سلێمانی بۆ هەموو 100 هەزار کەسێک 114 حاڵەت بووە.
روونیشیکردەوە: تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە لەجیهان لەزیادبووندان، بەپێی چەند پۆلێنێکیش کە هەیە لەوڵاتان رێژەی تووشبوون بۆ هەموو 100 هەزار کەسێک 300 حاڵەتە و ئاشکراشیکرد: راستە لەکوردستان رێژەی تووشبون زیادبووە، بەڵام بەراورد بەوڵاتانی دیکە کەمترن.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەیە لەجیهان، لەشاری سلێمانی تەنها گرنگی بەچارەسەری کیمیایی بۆ ئەو نەخۆشییە نەدراوە.
محەمەد عەبدولوەهاب وتی: دەتوانم بڵێم سلێمانی پێشکەوتووترین شارە بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی لەچارەسەری تووشبووانی شێرپەنجەدا، چونکە ئێمە تەنها بیرمان لەچارەسەری کیمیایی نەکردۆتەوە، بەڵکو بیرمان لەچارەسەری دەروونی و کۆمەڵناسی و جەستەییش کردۆتەوە، کۆتایی ساڵی رابردوو سەنتەرێکی راهێنانی جەستەییمان کردەوە کە ئەمساڵ دەبێتە تاکە سەنتەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
[1]
04-02-201904-02-2019