بەرپرسێکی نەخۆشخانەی هیوا لەشاری #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت: نەخۆشخانەکەیان پێشکەوتووترینە بۆ چارەسەری تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە.
محەمەد عەبدولوەهاب، بەرپرسی هۆبەی کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و ئەندامی لیژنەی زانستی نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بەنەخۆشی شێرپەنجە (ئەمڕۆ 4ی شوباتی 2019) بەدواڕۆژی ڕاگەیاند: ساڵی ڕابردوو ڕێژەی تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە لە سنوری شاری سلێمانی بۆ هەموو 100 هەزار کەسێک 114 حاڵەت بووە.
روونیشیکردەوە: تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە لەجیهان لەزیادبووندان، بەپێی چەند پۆلێنێکیش کە هەیە لەوڵاتان ڕێژەی تووشبوون بۆ هەموو 100 هەزار کەسێک 300 حاڵەتە و ئاشکراشیکرد: ڕاستە لەکوردستان ڕێژەی تووشبون زیادبووە، بەڵام بەراورد بەوڵاتانی دیکە کەمترن.
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەیە لەجیهان، لەشاری سلێمانی تەنها گرنگی بەچارەسەری کیمیایی بۆ ئەو نەخۆشییە نەدراوە.
محەمەد عەبدولوەهاب وتی: دەتوانم بڵێم سلێمانی پێشکەوتووترین شارە بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی لەچارەسەری تووشبووانی شێرپەنجەدا، چونکە ئێمە تەنها بیرمان لەچارەسەری کیمیایی نەکردۆتەوە، بەڵکو بیرمان لەچارەسەری دەروونی و کۆمەڵناسی و جەستەییش کردۆتەوە، کۆتایی ساڵی ڕابردوو سەنتەرێکی ڕاهێنانی جەستەییمان کردەوە کە ئەمساڵ دەبێتە تاکە سەنتەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.[1]
#04-02-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,984 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!