گەریلاکانی هەپەگە لەدژی سوپای تورکیا لە هەرێمی سیدەکان-ی باشووری کوردستان چ...
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-
هەپەگەهەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەهەرێمی
سیدەکانسیدەکان-ی باشووری کوردستان لەدژی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر و بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
لە رێکەوتی 2ی شوبات/13ی ڕێبەندان لەکاتژمێر 14:00، گەریلاکانمان لەهەرێمی سیدەکانی باشووری کوردستان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی عەلی درێژ چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا گورزی سەخت لە سەنگەرو حەشارەگەکانی دوژمن درا. لەئەنجامدا سەنگەرێک تێکشکێندرا و کانتینرێک کرایە ئامانج. لەوچالاکییەدا ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکیا کوژران وبرینداربوون. دوای ئەوچالاکییە سوپای تورکیا بە هاوەن وتۆپ ناوچەکەی تۆپباران کرد.
هەروەها هەپەگە دەربارەی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا ئەم زانیارییەی بڵاوکردەوە:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 3ی شوبات/14ی ڕێبەندان کاتژمێر 06:30 خولەک فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر دەشتی کافیای ناوچەی گارێ-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومانکرد.
[1]
03-02-201903-02-2019 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!