🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: گەپنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 20-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 20-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆20-02-2020
📆19-02-2020
📆18-02-2020
📆17-02-2020
📆16-02-2020
📆15-02-2020
📆14-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅20 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,674) پەڕتووک||
📅 18-02-2020
باکووری کوردستان
- شەوی رابردوو، لە ناوچەی توشبا لە وان بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هونەرمەند جەعفەری ماملێ لە شاری مەهاباد بە خاک سپێردرا.[1]
- سێ زیندانیی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بە تۆمەتی پێوەندییدار بە ماددەی سڕکەر بە ئێعدام مەحکووم کرد. شوناسی ئەو سێ زیندانییە شاران تووفانی، ئەحمەد باشوو لە بەندی 14 و هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە که لە بەندی 15 دایه و شوناسی روون نەبووەتەوە.[7]
- هاووڵاتییەکی کورد خ
📅 18-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بوونە هاوسەرۆکی یەکێتی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شەماڵ موفتی
ناوی خۆی (شەماڵ عەبدولرەحمان موفتی) یە، لەنەوەی (موفتی چاومار)ە، لە ساڵی 1955 لەشاری بەغدا لەبنەماڵەیەکی خانەدان و ئایین پەروەر لەدایک بووە و سەرەتای قۆناغی خوێندنی لەوێ دەست پێکردووە.
شەماڵ موفتی دەرچووی بەکالۆریۆسە لە کۆلێژی بەغدای ئەمریکیی ساڵی 1972، هەروەها دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵ – بەشی زانستی گڵی زانکۆی سلێمانی بووە، لە ساڵی 1977 دا بووە بە مامۆستا بۆ ماوەی نۆ ساڵ لەفێرگەی ناوەندی و ئامادەییەکانی شاری سلێمانی سەرگەرمی وتنەوەی وانەی ئینگلیزی بووە، لەوانە ناوەندیی کاوەی کوڕان و بناری کچان و
👫 شەماڵ موفتی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شەماڵ موفتی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شێخ ئەنوەر
شێخ ئەنوەر
کوڕی شێخ ئیبراهیم کوڕی باوە مەحمودە، کە دەچنەوە سەر بنەماڵەی بابانییەکان
لەساڵی 1931 لەشاری سلێمانی لەگەرەکی سابونکەران لە دایکبووە.
لەساڵی 1941 دا بۆ خوێندن دەچێتە قوتابخانەی (فەیسەڵییە) بەلام بە هۆی مردنی باوکییەوە هەتا دوا پلەی سەرەتایی خوێندووە.
شێخ ئەنوەر لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە شەوی 19-02-2006 کۆچی دوایی کردووە.
👫 شێخ ئەنوەر
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شێخ ئەنوەر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئەمەریکێ سەردار
رۆژنامەنووس، ڕۆشنبیر، نووسەر و سەرۆکی ڕۆشنبیرانی کوردی ئەرمەنستان بوو. چل ساڵ بۆ ڕۆژنامەی ڕێگای تازە تێکۆشانی کردبوو، سەرئەنجام ڕۆژی 19-02-2018 لە شاری کارکۆڤی ئوکراین کۆچی دواییکرد.[1]
👫 ئەمەریکێ سەردار
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەمەریکێ سەردار
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,348 | وێنە 57,335 | پەڕتووک PDF 10,674 | فایلی پەیوەندیدار 38,763 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,593 |
📝 راگەیاندنی کۆتایی کۆنفڕانسی رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

راگەیاندنی کۆتایی کۆنفڕانسی رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد

یەکەمین کۆنفڕانسی رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد، لە رۆژانی 11 و 12ی مانگی ژانویەی ساڵی 2019 بە بەشداری ئەندامان و دەستەی ئامادەکاری رێکخراوەکە لەدەرەوەو لە کوردستان، بەشێوەی چڕوپڕ بەڕێوەچوو.
سەرەتا بە بەخێرهێنان و وتەیەکی کورت لە لایەن هاوڕێ فەریبا محەمەدی، کۆنفڕانس کاری خۆی دەست پێکرد. دواتر هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان قسەو باسێکی لەسەر گرنگیی دامەزراندنی ئەم رێکخراوەو ئەرکەکانی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
هاوڕێ عومەر لە قسەکانیدا باسی لە بارودۆخی ئێستای کوردستان و ئەو هەلومەرجە کرد کە ژنی کورد تێیدایەو، سەربەخۆیی بزوتنەوەی ژنان و هەنگاوی بوێرانە دژ بە داب و نەریتی کۆنی بە پێویست و گرینگ زانی. هەروەها باسی لەوە کرد کە خەباتی ژنان پشتیوانی زۆرتری پێویستە و کۆمەڵە لەو بارەوە ئامادەی هەموو هاوکارییەکە. لە هەمانکاتدا رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد و چالاکوانانی ئەرکی سەرشانیان قورستر دەبێ و پێویستە ئەم رێکخراوە هەست بە بەرپرسیاریەتی و چالاکی زۆرتر بکات لە ئێستادا.
یەکەم باسی کۆنفڕانس لەلایەن هاوڕێ سنور حەنیفیپور لە ژێرناوی: ئەرکەکانی ژنی پێشمەرگە، پێشکەش کرا.
لەم باسەدا هاوڕێ سنور ئاماژەی بە چەندین خاڵی گرنگ دا کە پوتانسیەلی ژنێکی پێشمەرگەی کۆمەڵەی دیاری دەکرد.
قسە کردن لەسەر تواناییەکان و ئەرکەکانی ژنێکی پێشمەرگەی کۆمەڵە، بەشێک بوو لە باسەکەی هاوڕێ سنور.
دواتر ئەم باسە بە راوبۆچوونی هاوڕێیانی بەشداربوو لە کۆنفڕانس زیاتر دەست خرایە سەر چەندین خاڵی گرنگی تر.
لە هەمان رۆژ و لە یەکەمین رۆژی کۆنفڕانس، دووەمین باس لە لایەن هاوڕێ جەمیلە رەحیمی پێشکەش کرا.
هاوڕێ جەمیلە باسەکەی بە چەند وتەیەک لەسەر نەریت و بیرو فکرە ژنکوژەکان دەست پێکرد. دواتر مێژوو و چالاکیەکانی ژنی کوردی لە کاتە دژوارەکانی دایە بەرباس و باسی لەوەش کرد کە چەندە کۆمەڵە دەورو نەخشێکی گرنگی لەم بزووتنەوەیەدا گێڕاوە.
ئاماژەکردن بە خەباتە جیاجیاکانی ژنان لە کوردستان و گۆڕانی بارودۆخەکە بە پێی کات، بەشێک بوو لە باسەکەی هاوڕێ جەمیلە رەحیمی.
دواتر لە درێژەی کۆنفڕانسەکە، سێیەمین باس لەلایەن هاوڕێ ئارێز محەمەدی لە ژێرناوی ژنی کورد و بزووتنەوەی یەکسانیخوازی پێشکەش کرا.
هاوڕێ ئارێز باسی لەوە کرد کە ئازادی وەک چەمکێکی گرنگە بەڵام رەفتارە توندە کۆمەڵایەتیەکان وای کردووە ژن لە سووچی ماڵدا بمێنێتەوە. مێژووی خەبات بۆ یەکسانیخوازی لە کوردستان و بەربەستەکانی بەردەمیی و هەتا ئێستا کە بزووتنەوەی ژنان تێکەڵ بە بزووتنەوەکانی تر بووە، باسێک بوو کە هاوڕێ ئارێز کردی و پێی وابوو کە خەباتی بێوچانی ژنان لە کوردستان گرێدراوی خەباتی خوێندکاران و توێژی لاوی کۆمەڵگایە.
دوای ئەو قسەو باسە یەکەمین رۆژی کۆنفڕانس کۆتایی پێهات.
دووەمین رۆژی کۆنفڕانس تەرخان کرا بە باس کردن لەسەر پێڕەوی ناوخۆ و پرۆگرام و پەسەند کردنی. پێڕەو و پڕۆگرام کە لەلایەن دەستەی ئامادەکاری رێکخراوەکە ئامادە کرابوو، خاڵ بە خاڵ و بەوردی لەلایەن هاوڕێ فەریبا محەمەدی خوێندرایەوەو بە بەشداری هاوڕێیانی بەشداربووی دەرەوەو ناوەوەی کوردستان بە گرنگیی و هەست بە بەرپرسیاریەتیەوە باس لە خاڵەکان و ئەرکەکانی داهاتووی رێکخراوەکە کرا.
پاشان دوای پەسەند کردنی پێڕەو و پڕۆگرام، لە پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژی دووەمی کۆنفڕانسدا و لە کەش و هەوایەکی خۆش و هەست بە بەرپرسیارەتیدا دەستەی بەڕێوبەری رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد درایە بەر دەنگدان و بەم شێوەیە پێنج کەس وەک دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد هەڵبژێردران.
بەشی کۆتایی کۆنفڕانس بە چەند وتەیەک لەلایەن هاوڕێ فەریبا محەمەدی کە هیوای سەرکەوتن بۆ ڕێکخراوەکەو پیرۆزبایی لە دەستەی بەڕێوەبەریی هەڵبژێردراو و هەروەها جەخت کردنەوە لەسەر هاوکاری زیاتری هەموومان و سەرخستنی بزووتنەوەی یەکسانیخوازی بوو، کۆتایی پێهات.
لە دوو رۆژ کاری چڕوپڕی کۆنفرانسدا دیالۆگ و باسی گەرموگوڕ سەبارەت بە خەباتی ژنانی کوردستان و پرسە جوراوجۆرەکانی لە لایەن بەشداربوانەوە هاتە ئارا کە هەموو هاوڕێیان وشیارانە و بە دەربەستەوە بەشدارییان تێدا کرد و باسەکانی کۆنفرانسیان دەوڵەمەندتر کرد.
دەستەی بەڕێوبەری رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد پێکهاتوو لە هاوڕێیان:
جەمیلە رەحیمی
پرشنگ محەمەدی
سنور حەنیفیپوور
لەتیفە محەمەدی
ئارێز محەمەی
بژی ئازادی و بەرابەری
سەرکەوێت بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان
ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد
15-01-201915-01-2019
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 15-01-2019
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Feb 2 2019 3:20PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 2 2019 3:26PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 2 2019 3:26PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 596 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.146 KB Feb 2 2019 3:22PMنالیا ئیبراهیم
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

راگەیاندنی کۆتایی کۆنفڕانسی رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️ئاسۆی ژنی کورد
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️15-01-2019
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574