بۆ نانێک ماڵی خۆی جياکردەوە
نان ئەو خۆراکەی هەموو مرۆڤێک هەوڵی بەدەستهێنانی دەدات چ بە ڕێگەی دروست يان نادروست، ناتوانين بەبێ زاد و نان هەڵبکەين و چيرۆک و بوبووی زۆريش هەن بە هۆکاری لە بەهەشت وەدەرچونی ئادەم و دايکە حەوای دادەنێن، هەر بۆيە تا ئێستا نەوەکانی ئادەم(ئادەميزاد) هەر بەچاوی دەست کەوت سەيری ئەم زاد و قوت و نانە دەکەن جارێک بۆ نانێک خۆيان لەبەهەشت وەدەر دەنێن و بۆ نانێکيتر خۆيان دەدەن بەکوشت و هەندێجاريش بەهای خۆيان لەمرۆڤەوە لەدەست دەدەن بەوەی بۆ بەدەستهێنانی نان(قۆچ و چڕنوک و گەزگرتن و شمشێر و چەک) بەکاردەهێنن يان شان وباڵ و بەئارەقەی نێوچەوانەوە بەرهەمی دێنن، ئەم حاڵە زۆر ئيديۆم و پەند و دەربڕی لێ دروستبووه ئەم ئيديۆمە نمونەيەکە گوزارشتيە و مەبەست تێيدا ئەوەيە مرۆڤ نابێت بۆ پاروە نانێک خۆی لە دۆست و خزم و خوێش و نەتەوە و ميللەت و هاوسێ و کەس و کاری خۆی جيابکاتەوە چونکە ئه و پاروە هەر دەست دەکەوێت نەوەک به و شێوەيەی ببێتە مايەی نيگەرانی و دڕدۆنگی و دوورکەوتنەوە لەيەکتری.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,623 جار هاتیە دیتن