📊 بابەت 376,008 | وێنە 59,722 | پەڕتووک PDF 11,157 | فایلی پەیوەندیدار 44,534 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,090
لەم کاتەدا 21 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 06-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆06-08-2020
📆05-08-2020
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📆02-08-2020
📆01-08-2020
📆31-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅06 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 شەرەفەدین کوردستانی
سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 5ی ئاب هاوڕێ شەرەفەدین کوردستانی یەکێک لە ئەندامان و دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس کۆچی دوایی کرد. هاوڕێی بەڕێز و تێکۆشەر شەرەف کوردستانی (Şerafettin GÜRBÜZ) ساڵی 1962ی زایینی لە دەرسیم لە دایکبووە و لە ساڵی 1991ی زایینی وەکوو ئەندامێکی هەڵسووڕ و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەنستیتۆی کورد لە پاریس چالاکیییەکانی خۆی لەو ڕێکخراوەدا دەست پێکرد و خزمەتی بە هۆنەر و چاندی نەتەوەکەی کرد.
👫 فەرهاد زەردی
تەمەن 26 ساڵ بووەو دوو منداڵی هەبووە، ئەو کۆڵبەرە شەوی 04-08--2016 لەگەڵ چەند کۆڵبەرێکی دیکە لە سێڕێیانی پیرکانیان کەوتنە بەر تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران و لە ئەنجامدا کوژراوە.
👫 شێرکۆ بێکەس
کوڕی فایەق بێکەس و شەفیقە سەعیدی وەستا حەسەنە و لە 02-05-1940 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایک بووە.
تەمەنی هەشت ساڵان بووە بێکەسی باوکی ساڵی 1948 کۆچی دوایی دەکات.
منداڵی و لاوێتی شێرکۆ بێکەس پڕ بووە لە ئازار و ژانی بێکەسی و نالەباری رەوشی ئابوری.
لە نێو هەلومەرجی سەخت و بێکەسیدا قۆناغی ئامادەیی تەواو کردووە.
تەمەنی حەڤدە ساڵان بووە یەکەمین شیعری لە رۆژنامەی ژین بڵاو کردۆتەوە.
ساڵی 1965 دەبێت بە پێشمەرگە و لە رادیۆی دەنگی کوردستانی عێراق لە ئەشکەوتی سەردێمان دەست بە کار دەکات.
ساڵی
👫 رەفیق حیلمی
رەفیق محەمەد ساڵح
لەساڵی 1898دا لەشاری کەرکوک لەدایک بووەو خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەکەرکووک و سلێمانی و ئامادەیی لەبەغداو پەیمانگای ئەندازەی لەئەستەمبۆڵ تەواوکردووەو لەساڵی 1920دا گەڕاوەتەوە کوردستان و بووەتە مامۆستایەکی پسپۆڕی ئەندازەو بیرکاری لەماوەی خوێندنی لەئەستەمبۆڵ فێری زمانی تورکی فەڕەنسی بووە جگەلە کوردی کە زمانی زگماکی خۆی بووه. کە شێخ مەحمودی حەفید بۆ جاری دووەم لەمانگی تشرینی یەکەمی 1922 کابینەیەکی تازەی داناوەناوی خۆی نا مەلیکی کوردستان، مامۆستا رەفیق حیلمی کردەڕاوێژکاری رامیا
📊 زیاتر لە 450 خێزانی کورد خانەقینیان جێهێشتووە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

زیاتر لە 450 خێزانی کورد خانەقینیان جێهێشتووە


دوو کۆچی تەواو پێچەوانە لە خانەقینخانەقین و دەوروبەری لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر بەتەواوەتی سیمای دەشێوێنن. بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، لەو ساڵەدا زیاتر لە 450 خێزان لە خانەقینەوە بەرەو سلێمانیسلێمانی، هەولێرهەولێر و کەلارکەلار سەری خۆیان هەڵگرتووە، هاوکات زیاتر لە 1550 خێزانیش گوندەکانیان چۆڵکردووه، بەپێچەوانەشەوە دەیان خێزانی عەرەب لە دیالەوە روویان لە خانەقین کردووە.
بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی ماددەی 140، یەکێکە لەوانەی بەهۆی نائارامی و ترس لە چارەنووسی ناوچەکە، روویکردووتە سلێمانی.
عەدنان مەنسوور، بەڕێوەبەری پێشووی فەرمانگەی ماددەی 140ە و ئەو پیاوەیە کە بەردەوام کاری بۆ ئەوە دەکرد سیما کوردستانییەکەی خانەقین لەوە زۆرتر نەشێوێ، ئەو دەڵێ ''لەوەتەی لە 16ی ئۆکتۆبەرەوە دەرچووین، نەگەڕاوینەتەوە خانەقین، چونکە دەترسین. سەدان خێزانی عەرەبی هاوردەش هێنراونەتەوە خانەقین.
هەرچەندە سەرۆکی ئەنجوومەنی شارۆچکەی خانەقین و قایمقامی شارەکە دەڵێن نووسراوی رێگەپێدان بۆ هیچ خێزانێک ناکەن تاوەکو خانەقین جێبێڵن، بەڵام ئەوە ناتوانێ شەپۆلی سەرهەڵگرتنی کوردەکانی ئەوێ رابووەستێنێ.
خانەقین، یەکێکە لە ناوچە کێشەلەسەرەکان و ساڵانێکە کۆتی ماددەی 140 رێگە به گەڕانەوەی نادات بۆ سەر باشووری کوردستان. لەدوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوه، هێزە عێراقیەکان بێ گوێدانە یاسا و بەرپرسانی ئیدارەی شار، دەرگای هاتنە ژوورەوەیان بۆ دەیان خێزانی عەرەب کردووەتەوە، رێگەشیان بۆ خۆشکردوون موڵک بکڕن ببنە خاوەن خانووی خۆیان.
سەمیر نوور محەممەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای خانەقین دەڵێ ''لە پشتی ئێمەوە بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی تاپۆ، پارێزگار و بەغدا 57 ماڵیان بە ناوی عەرەبەوە کردووە، فشارمان دروست کرد، بەڵام سوودی نەبوو و کردیان.
هیچ یاسایەک نییە قایمقام ناچاربکات رێگری لە هاتنی خەڵک و چوونی بگرێت، چونکە ئێستا خانەقین بەشێکە لە عێراق و خەڵک لە هەرکوێی عێراقەوە بێن، ئازادن لە خانەقین بژین.
31 گوندی خانەقین چۆڵکراون، ئه و گوندانەی قوتابخانەی کوردییان هەبووە دەرگاکانیان داخران و خوێندی کوردی لە نێو خانەقین تووشی هەيەشەی تەعریب بووەتەوە.
دارا حەمید، بەڕێوەبەری گشتیی پەوەردەی گەرمیانگەرمیان دەڵێ ''بەدواداچوون دەکەین و دەچینە لای پۆلیس و دادگا بۆ ئەوەی رێگەی یاسایی خۆیان بگرنەبەر، چونکە پێمان وایە سەرەتای تەعریبە لە ناوچەکە و دەیانەوێ قوتابخانە کوردییەکان دابخرێن و قوتابیانی کورد بتۆرێن.
خانەقین، شارۆچکەیەکی کوردستانی فرەپێکهاتەیە و لە 13 گەڕەک پێکدێت، نزیکەی 200 هەزار کەسی تێدا دەژین. لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، خەڵکەکەی هەست بە ئارامی ناکەن. تەنیا لە ساڵی 2018 چەکدارانی داعشداعش 46 هێرشیان کردووەتە سەر هێزە عێراقییەکان، بەو هۆیەوە 33یان لێ کوشتوون و 35ی دیکەشیان لێ بریندارکردوون، ئەوە سەرباری تەراتێنی بەردەوامی چەکدارانی داعش لە خانەقین.[1]
30-01-201930-01-2019
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 30-01-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 30-01-2019
🏟 پارت / لایەن: حەشدی شەعبی
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🙇 پەناهاندە
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💣 تاوانی جەنگ
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ خانەقین
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 30 2019 1:20PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 30 2019 1:27PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 30 2019 1:27PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 439 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

زیاتر لە 450 خێزانی کورد خانەقینیان جێهێشتووە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️30-01-2019
🏰 شوێنەکان
1.👁️خانەقین
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,359 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574