پەیامی غەفوور مەخمووری بۆ کۆچی دوایی میر تەحسین بەگ
برای بەڕێزم کاک حازم
تەحسین بەگتەحسین بەگ
بەڕێزان تەواوی ئەندامانی بنەماڵەی بەڕێزی میر تەحسین سەعید عەلی بەگ
سڵاوێکی برایانەی گەرم...
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی میر تەحسین بەگ میری ئێزیدیخان و تەواوی ئێزدییانی جیهانمان پێگەیشت، کۆچی دوایی میر تەحسین بەگ هەموو لایەکمانی خەمبارکرد، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەکەتان و جڤاتی رۆحانی ئێزدی و تەواوی ئێزدیانی کوردستان و جیهان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
بێگومان میر تەحسین بەگ رۆڵێکی کارای هەبوو لە ئاشتەوایی کۆمەڵگا و قوڵکردنەوەی زیاتری گیانی برایەتی و بەیەکەوە ژیان لە نێو پێهاتەکانی کوردستاندا، بۆیە لەدەستدانی کەسایەتییەکی وەک میر تەحسین بەگ زیانێکی گەورەیە بۆ تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان، ئومێد دەکەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت و لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە میر تەحسین بەگ بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
لەگەڵ ریزی دووبارەماندا.
براتان
غەفوور مەخمووریغەفوور مەخمووری
سکرتێری گشتیی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
28-01-201928-01-2019 ⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!