ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، ڕۆژی 28ی کانوونی دووەم\7ی ڕێبەندان کاتژمێر 15:30 لە ناوچەی #سیدەکان#-ی باشووری کوردستان دژی سەربازانی تورکیا لەسەر گردی لێلیکان، چالاکییەکیان ئەنجام داوە. بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، گورزی تووند لە سەنگەر و پەناگەکانی سوپای تورک دراوە و لە ئەنجامدا 3 سەرباز کوژراون. هەپەگە ڕاشیگەیاند، سوپای تورک دوای چالاکییەکە تۆپبارانی ناوچەی چالاکییەکەی کردووە.
دەربارەی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورک ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاندووە، (ڕۆژی 26ی کانوونی دووەم\5ی ڕێبەندان کاتژمێر 19:30 فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیای داگیرکەر بۆردومانی ناوچەی کورۆژەهرۆ-ی سەر بە هەرێمی زاپ-یان کردووە لە سنووری هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. بەهۆی بۆردومانەکە هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە.)[1]
#29-01-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,759 جار هاتیە دیتن