ئاوی بەنداوی دوکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات
بەهۆی ئه و شەپۆلی بارانەی کە رووی لەهەرێمی کوردستان کردوه و ئاستی ئاوی
بەنداوی دوکانبەنداوی دوکان بەبەراورد بەساڵی پار 770سم زیادیکردوە و بەوتەی بەرپرسی بەنداوەکەش بارانبارینی ئەمساڵ کاریگەری باشی دەبێت لەسەر بوژاندنەوەی ژێرخانی ئاو لەهەرێمی کوردستان.
لەوبارەیەوە حەمە تاهیر جەلال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان تایبەت بە PUKmediaی راگەیاند: تەنها لەماوەی ئەم شەپۆلە باران بارینەی هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە لەسنوری دوکان بڕی 86 ملم بارانباریوە و کۆی گشتی ئەمساڵ گەیشۆتە 430 ملم باران.
لەبارەی بەنداوی دوکانیشەوە رایگەیاند: ئاستی ئاوی لە بەنداوی دوکان 501 مەترە لە ئاستی رووی دەریاوە وتیشی، ئەگەر ئەم ئاستەش بە ساڵی پار بەراورد بکەین ئەوا 770سم زیادیکردوە.
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان وتیشی بارانبارینی ئەمساڵ کاریگەری باشی دەبێت لەسەر بوژاندنەوەی ژێرخانی ئاو و بەرهەم هێنانی کارەبا.
[1]
29-01-201929-01-2019