بەبۆنەی کۆچی دوایی #میر تەحسین# سەعید عەلی بەگەوە، کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە #هەولێر# پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێشکەشی خێزانی میر و کۆمەڵگەی ئێزدیان دەکات. میر تەحسین بە حیکمەت و خۆڕاگرییەوە ڕابەرایەتی کۆمەڵگەی ئێزدی دەکرد بەتایبەت لە کاتە سەختەکان. هەمووان بیری هاوڕێ و هاوبەش و چالاکڤانێکی لێبڕاوی ئاشتی دەکەین. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە پارێزگاریکردن لە کۆمەڵگەی پێکهاتە ئایینی و ئێتنیکیەکانی عێراق و برەودان بە فرەیی دووپاتدەکاتەوە.
#28-01-2019#
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,328 بار مشاهده شده است