شهڕڤانانی یهپهژه له بهرهكانی جهنگ 8ی ئاداریان پیرۆز كرد
باکووری کوردستان
-لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ئەنکەرا و جەزیر چەندین کەس دەستگیرکران. لە ناو دەستگیرکراوەکاندا بەڕێوەبەرانی
هەدەپەهەدەپەی تێدایە.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی لە شاری کەنگاڤەری
کرماشانکرماشان، دوو ژنە هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین لە هەمبەر خۆداپۆشینی زۆرەملی حجاب اجباری، دەسبەسەر کرد.
[6]
باشووری کوردستان
- حکومەتی هەرێمی کوردستان پاشەکەوتی موچەی لابرد.
[2]
- هەر سێ رێکخراوی (گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO-، نازی بێسەرپەرشتاران و نوێگەر) بە پاڵپشتی دەزگای میدیایی کوردسات و بە هەماهانگی لەگەڵ بەرێوبەرێتی رۆشنبیری
سلێمانیسلێمانی و بە میوانداری هونەرمەند (هانی) فیستڤاڵی (رۆژی ژن) لە رۆژی جیهانی ژنان رێکدەخات. ئەم کۆنسێرتە خێرخوازیە و داهاتەکەی بۆ هاوکاری منالانی بێسەرپەرشت دەبێت.
[1]
- لە رۆژی جیهانی ژناندا، 150 کچی کوردی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش چوونە پەرستگای
لالشلالش و یادی ئەو رۆژەیان کردەوە، داوایانکرد ئەو کچ و منداڵانەی لەبن دەستی داعشدا ماون رزگاربکرێن.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- کرستیان ئێمدە کە بەرپرسی بانگەشەی چەتەکانی
داعشداعش بوو و لە زۆر دیمەنی ڤیدیۆییدا هەڕەشەی کردەوەی تێرۆریستی لە وەڵاتانی ڕۆژئاوا دەکرد، لە ئەنجامی هەڵمەتێکی
یەپەگەیەپەگەدا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کوژرا.
[3]
- هەرچەند حکومەتی هەرێمی کوردستان پاشەکەوتی مووچەی هەڵوەشاندەوە، بەڵام مامۆستایانی ناڕازیی دەڵێن، بەردەوام دەبن لەسەر فشارەکانیان هەتا تەواوی مووچەی باشەکەوتی مامۆستایان دەگێڕینەوە و مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژ دادەمەزرێن.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- جارێکی دیکە دادگەی تەمیزی بەلجیکا بڕیاری دا کە خەباتی
پەکەکەپەکەکە تێرۆریستی نییه. هەر بۆیە ش دادگەیی کردنی 37 سیاسەتمەداری کورد پەسەند نەکرا.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان