کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,368
ۋېنۍ 105,596
کتېبۍ PDF 19,128
فایلی پەیوەڼیدار 96,248
ڤیدیۆ 1,306
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی دیموکرات هاوڕێ ئەبووبەکر ڕادەوە
کوردیپێدیا، گۆرەتەرین پڕۆژەو ئەرشیڤ-کەرڎەی زانیارییەکا وېمان..
پېڕە: بەڵگەنامۍ | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی دیموکرات هاوڕێ ئەبووبەکر ڕادەوە

بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی دیموکرات هاوڕێ ئەبووبەکر ڕادەوە
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕادەگەیەنین کە ڕۆژی هەینی 25ی ژانویەی 2019 هاوڕێی بەڕێز کاک ئەبووبەکر ڕاد، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوندەیی حیزب و تێکۆشەری نەسرەوتووی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
کاک ئەبووبەکر ڕاد، کوڕی گەورە تێکۆشەری کورد مامۆستا قازی عەلی مارەغانییە. قازی عەلی ئەو کەسەی کە هەموو ژیانی بۆ ئازادی و ڕزگاری گەلی کورد تەرخان کرد. قازی عەلی یەکێک لە هەڵسوراوان و چالاکانی کۆماری کوردستان بوو. هزری نەتەوایەتی و ڕزگاریی کورد لە ژێر دەستەیی و دژایەتی لە گەڵ خوڕافاتی ئایینی، بنەمای پەروەردەی بنەماڵەی قازیی ڕاد بوو. کاک ئەبوبەکر، لە بنەماڵە و لەژێر ڕێنوێنی و پەروەردەی ئەم گەورە پیاوەدا، فێری بیری ڕزگاری و ئازادی بوو.
کاک ئەبووبەکر لە ساڵی 1334ی هەتاوی لە شاری #سەردەشت# لە دایک بوو، دەورانی سەرەتایی و مام ناوەندی لەو شارە خوێند و لە ساڵی 1351 هەتاوی بۆ درێژەدان بە خوێندن و بە مەبەستی بوون بە مامۆستا بۆ دەورەیەکی دوو ساڵەچووە دانیشسەرای پەروەردەی مامۆستایەتی لە شاری خۆیە، لە کۆتایی بەهاری 1353 هەتاوی ئەو دەورەیەی بەسەرکەوتوویی تەواو دەکا، پاش پشووی هاوینی ناوبراو دەورەیەکی 6 مانگەی نیزامی لە پادگانی سەراب دەبینێ، پاشان دەبێتە سوپاهی دانش و بۆ گوتنەوەی وانە و پەروەردەی مناڵانی کورد گەڕاوە ناوچەی سەردەشت و لە قوتابخانەکانی ئەو شارە دەستی بە کار کرد. کاک ئەبوبەکر لە هەر دوو ئەو قۆناخەدا هەم لە پادگان و هەم لە دەورانی دانیشسەرادا بە هۆی لێهاتوویی دەبێتە ئەرشەدی دانیشسەرا و ئەرشەدی گوردانەکەی.
پەروەردە بوون لە داوێنی بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و گەورە بوون لە ناوچەی سەردەشت جێی تێکۆشەرانی جووڵانەوەی 46-47 و دۆستایەتی و هاودەمی دەگەڵ شەهید کاوە مارەغانی یەکێک لە قارەمانەکانی جووڵانەوەی 46-47 و لە هەموو شت گرینگتر دیتنی ڕۆژانەی جەور و جەفای حکوومەتی پەهلەوی کاک ئەبووبەکری بە ڕووحی خەباتکارێکی ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان پەروەردە و گۆش دابوو، ئەو یەکێک لە هەڵسووراوە چالاکەکانی ڕێکخستنی خۆپێشاندانەکانی دژی حکوومەتی پاشایەتی و لە پاشانیش یەکێک لەو کەسانە بوو کە لە گەڵ ژومارەیەک چالاکی سیاسی دیکە ئیدارە و کۆنتڕۆڵی ئەمنیەتی شاری سەردەشتیان بەدەستەوە گرت.
هاوکات دەگەڵ ئاشکرابوونی تێکۆشانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ناوبراو لە ڕێگای تێکۆشەرانی دێموکرات پێوەندیی بە ڕێبەری حیزبەوە دەگرێ. ئەو یەکێک لەو کەسانە بوو کە ڕۆڵ و نەقشی بەرچاوی لە دامەزراندن و دەست بەکاربوونی بنکە و بارەگاکانی حیزب لە شاری سەردەشت و ناوچەکانی دەوروبەر بە تایبەت ناوچەی مارەغان، هەبوو.
کاک ئەبووبەکر لە هەوەڵین کۆنفڕانسی حیزبی لە شاری سەردەشت بە ئەندامی کۆمیتەی شار هەڵدەبژێردرێ و پاشانیش لە یەکەمین کۆنفڕانسی کۆمیتەی شارستان کە لە گوندی موسالان گیرا، بە ئەندامی کۆمیتەی شارستانی سەردەشت هەڵبژێردرا.
کاک ئەبووبەکر لە بەهاری ساڵی 1360ی هەتاوی بە مەبەستی پەروەردە بوون بۆ ئیدارەی داهاتووی ئۆرگانەکانی حیزب لە دەورەیەکی تایبەتی پەروەردەی کادر لە خدراوێ بەشدار دەبێ، بەم جۆرە کاک ئەبوو بەرەبەرە دەبێ بە یەکێک لە کادر و سیما بەرچاو و ناسراوەکانی دێموکڕات لە ناوچەی سەردەشت.
هەر ئەوە بوو کە ڕیبەریی حیزبی دێموکڕات لە پاش کۆتایی دەورەی کادرێتی لە ساڵی1360 دا بۆ ماوەیەک دەیکاتە بەرپرسی یەکێک لە گرینگترین کۆمیتە شارستانەکانی حیزب واتا #پیرانشار#، پاش ماوەیەک کارکردن لەوێ، ڕێبەریی حیزب ناوبراو ئەرکدار دەکا بە مەبەستی کردنەوەی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزب لە بەیروتی پێتەختی لوبنان و هەروەها گرتنی پێوەندی بە ڕێکخراوە فەلەستینییەکان و کوردەکانی لوبنان وەک ئەندامی هەیئەتێک بچیتە ئەو وڵاتە. هەرچەند بە هۆێ هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر لوبنان و بیروت ئەو مەعمووریەتە زیاتر لە چەند مانگی نەخایاند، بەڵام هەر لەو ماوەیەدا کاک ئەبووبەکر جگە لە هەوڵدان بۆ دامەزراندنی بنکەیەک بۆ نوێنەراتیی حیزب لەو وڵاتە پێوەندیی زۆر باشیشی دەگەڵ ڕێکخراوە شوڕشگێرە فەلەستینی و کوردییەکان دامەزراند.
کاک ئەبوبەکر لە زۆربەی کۆنگرەکانی حیزب بەشدار بوو، لە کۆنگری شەش بە ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا و کرا بە ئەندامی مەڵبەندی سپی سەنگ لە قووڵایی ناوچەی موکریان و بوو بە چقڵی چاوی کۆماری ئیسلامی. وەک ئەندامی ناوەندی سپی سەنگ کە سەرپەرستی و پێراگەیشتنی چەندین هێز و کۆمیتەی شاراستانی گەورەی دەگرتەوە، کاک ئەبوو توانایی و لێهاتویی زیاتری خۆی دەرخست. لە کۆنگری 7دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا و بوو بە بەرپرسی کۆمیتەی شارستانی پیرانشار و هەتا کۆنگرەی 8 لەو ناوچەیە ئەرکی ئیدارەی کۆمیتەی شارستانی چالاکانە، بەرێوە برد.
پاش ئینشعابی کۆنگرەی هەشت و لەت بوونی حیزب ناوبراو بوو بە یەکێک لە دەستەی بەرێوەبەریی حیزبی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران (رێبەرایەتی شۆڕشگێر) و لە کۆنفڕانسی 4 دا بە ئەندامی ڕێبەریی حیزب ئینتخاب کرا، لە کۆنگرەکانی 9 و 10 شدا بەشدار و بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرایەوە. لەماوەیەدا کاک ئەبووبەکر زۆر بەرپرسایەتی هەستیار وەک بەرپرسی تەشکیلاتی ناوخۆ، بەرپرسی ئاموزیش، کۆمیسیۆنی سیاسی نیزامیی بەڕێوە برد. ماوەیەکیش ئەندامی هەیئەتی ئیجرایی حیزب بوو. ئەم پۆستە قورسترین کاری ڕۆژانەی حیزبی دەگرتەوە کە لە سێ کەس پێکهاتبوو و کاک ئەبووبەکر، یەکێک لەم سێ کەسە شایستانە بوو. لەم ئەرک و ڕاسپاردانەدا، کەسێکی وشیار، خاوەن هەڵوێست و لێبراو و ورد و کارزان و سەرکەوتوو بوو. پاشان کاک ئەبووبەکر بە هۆی توانایی و لێزانی، گوێزرایەوە بەشی پەیوەندییەکانی حیزب و ناردرایە بەغدا، بۆ درێژە و دامەزراندنی پەیوەندی دەگەڵ سەفارەت و بنکە و بنیاتە جیهانیەکان کە بنکەیان لە بەغدای پایتەختی عێراق هەبوو. هاوکات نوێنەری ئەسڵی یەکەمی حیزب بوو لە بەغدا. لەم بەشەشدا هەموو ئەرکەکانی دیکەی، سەرکەوتوو و ڕوسوور، سەفیری پاک و سادقی حیزب و گەلەکەی بوو.
لە دیسامبری 1999 وەک پەنابەر هاتە وڵاتی سوید. ناوبراو لە وڵاتی سوید پاش دیتنی چەند دەورەی مامۆستایەتی وەرگرتنی بڕوانامەی پێویست وەک مامۆستای زمانی کوردی لە شاری ستۆکهۆڵم دەست بەکار بوو، لەو ماوەیەدا ناوبراو دووپەڕتووکی بە نرخی فێربوونی زمانی کوردی نووسی و چاپی کردن و دوو دانەشی لە نۆبەی چاپ دان.
کاک ئەبووبەکر مرۆڤێکی تێکۆشەر، خەباتکارێکی نەسرەوتووی ڕێگای کوردایەتی، پێشمەرگەیەکی ئازا و جەسوور، ئەمین و ئەمانەتدار بوو. ئەبووبەکر ڕاد، لەو ماوەیەشدا لە دەرەوەی وڵات، قەت پشتی حیزبەکەی بەرنەدا، و هەمیشە ڕێنوێن و هاوکار و پشتگری بەرپرسان حیزب و داکۆکیکارێکی لێزان و وشیاری سیاسەتەکانی حیزبەکەمان بوو. دەگەڵ ئازارەکانی حیزبەکەی و هاورێیانی بوو.
کاک ئەبووبەکر لە ساڵی 2016 وە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو و پاش بەربەرەکانییەکی ئازایانە بەداخەوە ئێوارەی ڕۆژی 25ی ژانویەی 2019دڵە پڕ لە هیواکەی بۆ ئازادیی کورد و کوردستان لە لێدان کەوت.
بە کۆچی دوایی کاک ئەبووبەکر گەلی کورد لە ڕۆژهەڵات تێکۆشەرێکی ماندوویینەناس، حیزبی دیموکڕات ڕۆڵەیەکی بە ئەمەگ و بە هەڵوێست و، دۆستانی بەشێک لە جەستە و بنەماڵەکەی سەرپەرەستێکی بە وەجیان لە دەستدا.
کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بەم بۆنەیەوە هاوخەمیی قووڵی خۆی بە بنەماڵەی بەڕێز و سەربەرزی کاک ئەبووبەکر ڕاد لە نیوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە هەموو تێکۆشەران و هاوسەنگەرانی دەیان ساڵەی ئەو خەباتکارەی ڕێگای ئازادی و، بە خەڵکی دڵسۆز و دیموکراتپەروەری سەردەشت ڕادەگەیەنێ و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ. بە دڵنیاییەوە یاد و ناوی هاوڕێی خۆشەویست ئەبووبەکر ڕاد، لە ڕیزەکانی حیزبی دیموکرات و بزووتنەوەی کورد دا، بە نەمری و بەرزی دەمێنێتەوە.
روحی شاد و ڕێگای خەباتی پڕ ڕێبۆار بێ.
کۆمیتەی بەرێوەبەری دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
#25-01-2019#
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 3,375 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 1
ڕېکۆتۍ و ڕۇداۋۍ (کڕۆنۆلۆژیا)
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 25-01-2019 (5 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
شېۋەو دۆکومێنتی: چاپکریا
وڵات - هەرېم: وەرکۆتو کورڎەسانی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
خاۋەنو ئی بابەتۍ مافو ۋەڵاکەرڎەیش بە کوردیپێدیای بەخشان! یان بابەتەکۍ کۊنە ھەنە، یان بابەتەکۍ بەشېۋەنە چە خاۋەنداریی گرڎینەیی.
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هاوڕێ باخەوان )یۆ جە: 27-01-2019 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( نالیا ئیبراهیم ) چە: 27-01-2019 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( نالیا ئیبراهیم )یۆ جە:27-01-2019 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ 3,375 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.159 KB 27-01-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
سەفەرو سیاوچەمانەی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
وانایۆی پەی کتېبو (مەم و زین)ی بەهۆرامی
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی (2)
کوڵەباس
ساڵیاڎو ڕۊنامەکاری کوردی مەبارەک بۊ
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە

تازەکی
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
04-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
08-02-2024
زریان سەرچناری
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
مێژووی زانایانی هەورامان
تۊماری تازە
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,368
ۋېنۍ 105,596
کتېبۍ PDF 19,128
فایلی پەیوەڼیدار 96,248
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
کتېبخانە
مەولە
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کوڵەباس
سەفەرو سیاوچەمانەی
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
کوڵەباس
وانایۆی پەی کتېبو (مەم و زین)ی بەهۆرامی
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی (2)
کوڵەباس
ساڵیاڎو ڕۊنامەکاری کوردی مەبارەک بۊ
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.5 چرکە(چرکۍ)!