دواڕۆژ، زریان محەمەد
جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان ڕایدەگەیەنێت: لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 40 ملیار دینار زیان بە کێڵگە پەلەوەرییەکان گەیشتووە.
نازم عبدوڵا جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بەدوادۆژی وت: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا کێڵگە پەلەوەرییەکان لەسەرتاسەری کوردستان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، بەهۆی دابەزینی نرخی مریشک لەبازاڕەکاندا و بەردەوامیی هاوردەکردنی مریشکی بەستوو.
وتیشی: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا لەهەرێمی کوردستان لەکۆی 1250 هۆڵی بەرهەمهێنانی مریشک، 40 ملیار دینار زیان بەر خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان کەوتووە.
جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان داوادەکات کە هەموو هاووڵاتیان و چێشتخانە و خواردنگەکان مریشکی خۆماڵی بەکاربهێنن تا ببێتەهۆی هاندانی کەرتی ناوخۆ و زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆی کوردستان.[1]
#27-01-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,966 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!