ئەمینداری گشتیی #وەزارەتی پێشمەرگە# ئاشکرای دەکات، کە لە سەرەتای ساڵی 2015ەوە تاوەکو کۆتایی 2018، سوپای تورکیا 398 جار بە فڕۆکە و 425 جاریش بە تۆپ بۆردوومانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانی کوردووە.
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی باشوری کوردستان، بۆ دەنگی ئەمریکا دواوە.
جەبار یاوەر، ئاشکرای دەکات، کە لە1-1-2015وە تاکو 31-12-2018 دەوڵەتی تورک 398 جار بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی ناوچە سنووریەکان و گوندەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە، هەروەها 425 جار تۆپبارانی ئەو ناوچانەی کردووە، لە بۆردوومان و تۆپبارانانەشدا 288 گوند کراونەتە ئامانج.
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەوەشی وتووە: بۆردوومان و تۆپبارانی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن سوپای تورکیاوە چ لەڕێگای فڕۆکە جەنگییەکانیانەوە یاخود تۆپخانەکانیانەوە، هەندێک جار-یش لەلایەن هێزە زەمینییەکانیانەوە، بووەتە مایەی زیان گەیاندن بە هەموو ناوچە سنوورییەکان، کە درێژییەکەی زیاترە لە700 کیلۆمەتر.
جەبار یاوەر، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بۆردوومان و تۆپبارانەکانی سوپای تورکی، بووەتە هۆی ڕووخان و چۆڵکردنی گوندەکان و ڕووخاندی نەخۆشخانە، خوێندگا، ڕێگاوبانەکان، پرد و شەهیدکردنی خەڵکی مەدەنیی.
بەوتەی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ ڕێککەوتنێکی فەرمی لە نێوان حکومەتی عێراق و تورکیا نییە، بۆڕێگادان بەو هەموو پێشێلکارییە ئاسمانیی، بۆردوومانی تۆپخانە و هێز هێنان بۆ ئەو ناوچانە.[1]
#27-01-2019#
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,292 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!