ئەسپی چاک شولێکی بەسە
ئەسپی چاک و ڕەسەن ئەوەيە کە سوار بناسێت و قاچەکانی باريکن و تيژڕه و وبەغارە، شۆڕەسواری هەبێت وەک بروسک و تارمايی دەڕوات و وەکو موس ڕێ دەبڕێت، شول واتە شوله دار بی يە و شێوەی قامچيە کە سوار ئەسپ لە تەشکەری ئەسپەکەی دەدات بە دەنگ و هاوار لێکردن، ئينجا ئه و ئەسپەی ڕەسەن بێت کەجارێک دەنگی غاردان و بەزينت لێکرد پێويستی بەدووبارەکردنەوە نابێت تاوەکو شۆڕەسوار داوای لێ دەکات کە بەزين و غارغارێنەکەی کەم بکاتەوە و ڕايبگرێت، ئينجا دەوترێتيش(ئينسان حەرفێکی بەسە) واتە ئه و کەسەی کاری خۆی بزانێت يەک ئيما و هێما و پيتی بەسە بۆ ئەوەی کارەکەی ڕاپەڕێنێت و پێويست بە پێ گوتن و نەقيزە لێدان ناکات. [1]