تەڤگەری ئازادیی: پێویسته ڕاپەڕینی شیلادزێ هەموو باشوور بگرێتەوه
دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە درێژایی چەندین ساڵە بەشێکی زۆری باشوری کوردستانی داگیرکردووەء هەر دەچێت لە چوارچێوەی پیلانێکی چەپەڵدا دەیەوێت ئەم داگیرکاریە بەردەوامی پێ بداتء رۆژانەش بنکەو بارەگاء ژمارەی سەربازانء چەکء تەقەمەنیء دامء دەزگا سیخوڕیەکانی فراوانتر دەکات. لە رۆژی داگیرکاریەوە تا ئێستا بە بیانوی جیا جیا بە شێوازی بۆردومانی هەواییء هتد.. چەندین هاوڵاتی کردۆتە قوربانی. ئەم داگیرکاریە زۆربەی شوێنەکانی باشوری کوردستانی گرتۆتەوە بە تایبەت هەرێمی بادینان و ناوچەی
شێلادزێشێلادزێ،
ئامێدیئامێدی، کانی ماسی، باتوفە،
سیدەکانسیدەکان هتد. بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووەء رۆژانە هێزی زیاتر دەهێنێتە ئەم ناوچانەو بەردەوامی بە بۆردومانەکان دەدات.
لەگەڵ ئەو بۆردومانەنەدا رۆژانە گەلەکەمان لە باشوری کوردستانء بە تایبەت لەو هەرێمانەدا قوربانی زۆر دەدات لە رووی گیانی، ژیانیء ئابوریەوە. وێرای ئەوەی کە هێرشء پیلانێکی فراوانی هەیە بۆ دەرکردنی گوندنیشانی ئەم ناوچانەء بەو هۆیەشەوە رۆژانە رووبەرووی زەختء فشاری جۆراو جۆر دەکرێنەوە. دوا جاریش فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە چەند رۆژی رابردوو جارێکی تر هەرێمی شێلادزێء دێرەلوکیان بۆردومان کردوو لە ئەنجامدا پێنج هاوڵاتی شەهید بوون. ئەمڕۆش کەسوکاری شەهیدء بریندارانء خەڵکی بە هەڵوێستی ناوچەکە لە دژی ئەو داگیرکاریء هێرشە فاشیتانانەی دەوڵەتی تورک دەستیان بە راپەڕین کردووە بۆ دەرکردنی ئەو هێزە داگیرکەرە. وەک تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لەگەڵ ئەوەی جارێکی تر شەهیدانی ئەو هێرشانە بەبیر دێنینەوەء هیوای هەرچی زووتر چاکبونەوە بۆ برینداران دەخوازین، لە هەمان کاتدا پشتگیریء پشتیوانی خۆمان بۆ ئەو راپەرینە دەردەبڕینء دەڵێین کە پێویستە ئەو راپەڕینە فراوانء بەردەوام بێت تا ئەو کاتەی سەرجەم بنکەء بارەگاکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە باشوری کوردستان بەدەر دەنرێن. بێگومان لە رابردووشدا وەک تەڤگەری ئازادی بۆ کۆتایی هێنان بەم داگیرکاریانە خاوەن هەڵوێست بوینەء لە پرۆژە، چالاکی جۆراو جۆر تێکۆشانمان کردووەء لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستء تێکۆشانەشمان زۆر جار قوربانی زۆرمان داوەء رووبەڕووی ئاستەنگیء زەختء فشار کراوینەتەوە. لە ئێستاشدا جارێکی تر دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی ئەو جەماوەرە خاوەن هەڵوێستە. لە کۆتایدا داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە ئەم راپەڕینء ناڕەزاییە بە هۆشیاریەوە لە بەرامبەر هەر دەست تێوەردانێک بەردەوامی پێ بدەنء فراوان بکەین. هەروەها داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین کە تا ئێستا وێرای ئەوەی بێ دەنگ بووە و بێ هەڵوێستیشی زۆر جاربۆتە هاوکاری داگیرکاریەکان، ئیتر بێتە بەرەی جەماوەرەوەء هەڵوێستی جددی بنوێنێت، چونکە ئیتر رقء کینی جەماوەر گەیشتۆتە ئاستی تەقینەوەء چیتر ئەم بێ هەڵوێستیە لە هیچ هێزێک قبوڵ ناکات. لەم کاتەدا پێویستە حکومەتی عێراقیش لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستەی گەل لەم ناوچەیەدا هەوڵەکانی زیاتر بکات بۆ کۆتایی هێنان بەم سنوربەزاندنانە.
26-01-201926-01-2019