حسێن رێکانی
تەمەنی 13 ساڵ بوو. رۆژی
26-01-201926-01-2019 لە راپەڕینەکەی
شیلادزێشیلادزێ لە دژی بنکەکانی داگیرکەری تورک لە باشووری کوردستان لەلایەن سەربازە داگیرکەرەکانی تورکەوە شەهید بوو.
حسێن پێش شەهید بوونی بە چەند رۆژێک نەشتەرگەریی ریخۆڵە کوێرەی بۆ کرابوو، لە کاتی شەهیدبوونیدا هێشتا برینەکەی ساڕێژ نەبوو بوو و دەبووایە رۆژی
27-01-201927-01-2019 لە نەخۆشخانە تەلی نەشتەرگەرییەکەی دەربهێنرایە!
وێنەکانی حسێن رێکانی زۆر بە بەرفراوانی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووە و بوونە هێمای راپەڕینی شیلادزێ دژی بنکەکانی داگیرکەری تورک و کارە تیرۆریستییەکانیان لە دژی خەڵکی باشووری کوردستان.