دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
هێزەکانمان لە چێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕیدا لە هەرێمی سەرحەد، ڕێکەوتی 24ی کانوونی دووەم\3ی ڕێبەندان دەوروبەری کاتژمێر 12 لە دژی یەکینەیەکی شاراوەی دەوروبەری سەربازگەی کۆرخان لە ئیدر، چالاکییەکیان کرد. لەم چالاکییە کاریگەرەدا دژ بە یەکینەکەی دوژمن، لایەنی کەم سەربازێک کوژرا. دواتر هێزەکانی دوژمن بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەستڕێژیی گولەیان لە شوێنی چالاکییەکە کرد.
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر 24ی کانوونی دووەم\3ی ڕێبەندان هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی سنووری هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. دەوروبەری کاتژمێر 10-10:30 بۆردومانی دەوروبەری گوندی یەکمالی سەر بە ناوچەی گارا و دەڤەری کوونیشکا و چەمچۆ-ی سەر بە ناوچەی زاپ-یان کردووە. هەروەها لەنێوان کاتژمێر 16-16:30 فڕۆکەجەنگییەکان دەڤەری خنێرە-یان بۆردومان کرد. بەهۆی ئه و بۆردومانانە هیچ زیانێک بە هێزەکانی گەریلا نەگەیشتووە.[1]
#25-01-2019#
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,694 مرة