ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی نەوتی عێراقی ڕایگەیاند لەمانگی ڕابردوو زیاتر لە 3 ملیۆن بەرمیل نەوتی لەکێڵگە نەوتییەکانی #کەرکووک#ەوە هەناردەی بەندەری جیهانی تورکی کردووە.
عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕیی میدیایی ڕووداو ناردووە گوتی کۆی هەناردەی نەوتی مانگی کانوونی یەکەم بەراورد بەدوو مانگی ڕابردوو زیادی کردووە.
گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق گوتیشی وەزارەتی نەوت لەڕێگەی کێڵگە نەوتییەکانی باشوور 112 ملیۆن و 450 هەزار و 367 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، هەروەها لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک 3 ملیۆن و 67 هەزار و 607 بەرمیل نەوت لەرێگەی بەندەری جیهانی تورکیاوە هەناردەی دەرەوە کراوە.
لەبارەی داهاتەکەشی عاسم جیهاد گوتی: 153 ملیۆن و 848 هەزار و 207 دۆلاری ئەمریکی داهاتی ئەو مانگە بووە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت 53.962 دۆلار بووە و لەڕێگەی 36 کۆمپانیای جیاوازەوە لە بەندەرکانی بەسرە و خۆر عەمییە و جیهانی تورکیاوە هەناردە کراوە.[1]
#24-01-2019#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,052 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!