پۆلیسی #سلێمانی# ڕایدەگەیێنێت، لە ماوەی 23 ڕۆژی ڕابردوودا 267 تۆمەتباریان بە تاوانی جیاجیا دەستگیرکردوون و 17 تۆمەتباریشیان ڕادەستی پۆلیسی #هەولێر# و #دهۆک# کردووەتەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماری سەرەتای ئەمساڵی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانی ئاشکراکرد و ڕایگەیاندلە #01-01-2019# تاوەکو 23-1-2019 لەسەر چەندین تاوانای جیاواز 267 تۆمەتبار دەستگیرکراون و سەرجەمیشیان ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.
سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی 11ی 2018ەوە تاوەکو مانگی یەکی ئەمساڵ 17 تۆمەتبارمان دەستگیرکردوون، کە لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆکەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە، ئەو تۆمەتبارانەمان ڕەوانەی پۆلیسی هەولێر و دهۆک کراونەتەوە.[1]
#24-01-2019#
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,457 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!