بەپێی ڕاپۆرتێکی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، لە ساڵی 2018 لە ئێران حەوت هەزار کەس بە هۆکاری سیاسی دەستبەسەرکراون.
لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران لەماوەی ساڵی ڕابردوو، ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) 2018 بە ساڵی شەرم بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ناودەبات.
ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت، لە ساڵی 2018 زیاتر لە حەوت هەزار کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی ئێرانەوە بە هۆکاری سیاسی و ناڕەزایەتی دەربڕین، دەستبەسەرکراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە.
ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ دەشڵێت، هەفتە و مانگ نەبووە کە پێکهاتەکان، ژنان، کرێکار و مامۆستایانی قوتابخانەکان لە ئێران چەندین گردبوونەوە و خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامنەدابێت.[1]
#24-01-2019#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,818 ganger