بینگۆل
یەکێکە لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان، دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی نەخشەی کۆماری تورکیا، لە زمانی کوردیدا پێی دەگوترێ چەولیگ، ناوەندەکەی شاری بینگۆل (چەولیگ)ە. ماناکەی بە تورکی واتە هەزار گۆلی ئاو، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ژمارەیەکی زۆر گۆلی ئاوی هەیە و سروشتێکی جوانی هەیە. یەکێک لە گۆلەکان بەناوی یوزەن لە شاری سۆلهان، لەنێویدا دورگەیەکی بچکۆلەی تێدایە کە گەڕۆکە و لەناو ئاوەکەدا دەجولێتەوە، ئەمەش وەک سەرسووڕهێنەرێکی سروشتی هەژمار دەکرێت و بۆتە هۆکارێک بۆ ڕاکێشانی ژمارەیەکی زۆر گەشتیار.
پاریزگای بینگۆل، ویڕای ناوەندی پارێزگا، ژمارەیەک شار و شارۆچکە لە خۆی دەگرێت لە بریتین لە (گەنج، سۆلهان، کارلیۆڤا، ئاداکلی، کێخی، یەدیسو، یایلادەرە) زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردی زازان و هەندێکیش کرمانجن.
بەگشتی پارێزگاکە خاوەنی سروشتێکی جوان و دڵرفێنە و ناوچەیەکی شاخاوییە، کەشوهەوایەکی کوێستانی هەیە، زستانی درێژخایەن و بەهاری جوان وهاوینێکی فێنکی هەیە و پایزێکی دڵرفێنی هەیە. پارێزگاکە بە گۆلی ئاو و هەنگوین بەناوبانگە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی نفوسی تورکی، ژمارەی دانیشتیوانی پارێزگاکە بۆ ساڵی 2017 (273353) کەس بووە و ڕێژەی نێر و مێی بەم شێوەیە دیاری کردووە؛ نێر(50.92%)، مێ (49.08%).
ڕێژەی دانیشتوانی شارەکانیشی بەم شێوەی خوارەوەیە بەپێوەری هەمان ماڵپەڕ بۆ ساڵی 2017
ناوەندی شاری بینگۆل (157921) کەس
گەنج 33613 کەس
سۆلهان 33130 کەس
کاریلیۆڤا 30619 کەس
ئاداکلی 8221 کەس
گێخی 5097 کەس
یەدیسو 2825 کەس
یایلادەرە 1928 کەس.
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,583 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!