پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 516,344
Kuvat 105,190
Kirjat 19,086
Liittyvät tiedostot 95,694
Video 1,280
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
نووسەرێک بۆ هەمیشەی هەورامان
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نووسەرێک بۆ هەمیشەی هەورامان

نووسەرێک بۆ هەمیشەی هەورامان
نووسەرێک بۆ هەمیشەی هەورامان
#هۆمەر نۆریاوی#ی
$دەستپێک:$
دوابەدوای ئەو ڕەوشە تایبەتەی بۆ کوردی باشوور لە سەردەمی دەسەڵاتی سەددامدا خاسما لە ساڵی 1991بەملاوە دێتە ئاراوە، بەدەیان نووسەر و ڕووناکبیری باشوور، ڕوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وڵاتی ئێران دەنێن. هەر کامە لەم کەسایەتییە زانستیی و چاندییانە دواتر بۆ ڕۆژهەڵات دەبنە سەرچاوەی خزمەت و تەکانێک بە بزاڤی ڕۆشنبیریی کوردیی لە ڕۆژهەڵات دەدەن. دوکتۆر حەمەدەمین هەورامانی یەکێکە لەو کەسایەتییە زانستییانەی باشوور کە لە ڕۆژهەڵات خاسما لە باژاڕەکانی پاوە، سنە و مەریوان دەبێتە دنەدەری زۆر نووسەر و ڕووناکبیر بۆ ئاوڕدانەوەی زێتر لە زمان و چاندی کوردی و بۆ خۆیشی یارمەتی زۆر کەسان دەدات و بە گەشت و گەڕانێکی فرە بە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەتایبەت هەورامان، گەلێک بەڵگەنامە و بەرهەمی دەستنووسی گرانبایی لەسەر دیرۆک و زمان و تۆرەی کوردی دەست دەکەوێت و دواتر هەر بە پاڵپشتیی ئەم سامانە زەنگینە، چەندان بەرهەمی لێکۆڵینەوەیی ناوازە بە کتێبخانەی کوردی دەبەخشێت. مێژووی هەورامان، لە دوو بەرگدا، فەرهەنگی ئاریانڤاچ، لە سێ بەرگدا و گوڵزاری هەورامان(دوو بەرگی لە چاپ دراوە)، نموونە هەرە گەشەکان لەو بوارەدا دێنە ئەژمار.
$حەمەدەمین هەورامانی لە یادگەی مندا$
یەکەمین دیدار و ئاشنابوونم لەگەڵ ئەم کەسایەتییە سیما گەشە دەگەڕێتەوە بۆ نەوەدەکانی زایینی بەملاوە کە خوێندنی زانستگەم کۆتایی پێ هێنابوو و تازە ڕێم کەوتبووە نێو ڕادیۆ کوردیی تاران. ئیدی لەو دەمە بەدواوە لە هەر سەردانێکی مامۆستا بۆ تاران یانژی گەڕانەوەی من بۆ هەورامان، ناو بە ناو چاومان بە یەکتر دەکەوت. چەند جارێک لە پاوە و گوندی خانەگا پێکەوە لەسەر تۆرە و ئەدەبی کوردی و دۆخی چاندیی کوردستان دەکەوتینە قسە و باس. دواتر کە مامۆستا سەری تارانی دەدا، چەند جاری دیکە لە چایخانەیەکی گۆڕەپان و مەیدانی ئینقلابدا بەدەم چاخواردنەوە قسەمان لەسەر زۆر پرس دەکرد. بەردەوام سەری ماڵی مامۆستا محەممەدساڵح ئیبراهیمی شەپۆلی دەدا و زۆر جاریش لەبەر خاکەڕابوونی ئەو مرۆ نازەنینە و ماڵباتەکەی، هەر لە ماڵەکەی ئەودا دەمایەوە و شەپۆل نەیدەهێشت ڕوو لە ئۆتێل بنێت.
پێش ئەوەی خودی خۆی(حەمەدەمین هەورامانی) لە نزیکەوە ببینم، لە ڕێی کتێبێکی ئەم نووسەر و توێژەرە کوردەوە، ئاشنا بە پێنووسەکەی بوو بووم.ئەو کتێبەکەیش دیوانی میرزا ئەولقادر پاوەیی، شاعیری ناسراوی کورد بوو کە مامۆستا حەمەدەمین هەورامانی لێکدانەوە و ڕاڤەی هۆنراوەکانی کردبوو و ساڵی 1984 لە بەغا لە چاپی دابوو. هەر لە ڕێی پێنووسە جوانەکەی ئەم نووسەر و توێژەرەوە، پتر شەیدای هۆنراوە و هزرینی ئەدەبیی میرزا ئەولقادر بووم.ئەم کتێبەی نێو کتێبخانەکەم هاوڕێی میدیاکارم ئارام مستۆفی بە ئەمانەت لێی وەرگرتم و بەداخەوە ئیدی کتێبەکەم هەر نەبینییەوە و ئێستا لای ئەو ئازیزەیە.
گەلێک یادەوەرییم لە تەک مامۆستا حەمەدەمین هەورامانیدا هەیە کە بۆ ئەوەی لە بیر نەچنەوە، پێویستە بنووسرێنەوە.
یەک لەو یادەوەرییانە، خوێندنەوەی یەک و دوو شێعرێک بۆ مامۆستا بوو کە یەکەمیان شێعرێکی نوێ بوو و ڕووی لە زارۆکێکی بۆسنیایی بوو کە مامۆستا دەیگوت، برا، ئێمەی کورد گەرەک لەسەر خۆمان بنووسین و پێنووسەکەمان زێتر بخەینە خزمەت زمان و کولتووری خۆمان. شێعرەکەی دی، شێعرێکی کلاسیک بوو بە ناوی بێوەفا یارکە بۆم خوێندەوە، یەکسەر وتی، ئەم شێعرەت بۆ گۆرانی جوانە.
دواتر ئەم پێوەندییە هەر بەردەوام بوو هەتا جارێکی دی لە تاران و ئەمجار لە خودی ڕادیۆ، بە دیداری یەکدی شاد بووینەوە. مامۆستا حەمەدەمین هەورامانی زنجیرە بەرنامەیەکی لەسەر شاعیرانی کلاسیکی کورد بە خامەی خۆی نووسیبوو و پێی خۆش بوو لە ڕادیۆ کوردیی تارانەوە بڵاو ببنەوە. منیش بەرنامەکانم برد بۆ لای کابرای بەڕێوەبەری ئەو دەمی ڕادیۆ کە ئەردەشێر زابلی زادەی فارس بوو و باسم لە ناوەڕۆکی زەنگینی بەرنامەکان کرد کە بە شێوەی تێکستی ڕادیۆیی نووسرابوون. چونکە مامۆستا خاوەنی ئەزموونی ئیشکردن لە نێو ڕادیۆی کوردیی بەغا بوو بوو.بەڕێوەبەری ڕادیۆ وتی، باشە و بە ئەوەندە هەزار لێی وەردەگرین کە لە چاو پێنووسە بەپێزەکەی مامۆستا و تێکستەکان، پارەیەکی زۆر کەم بوو. دواتر کە بەسەرهاتەکەم بۆ مامۆستا حەمەدەمین گێڕایەوە، پارەکەی زۆر پێ هیچ بوو هەر بۆیە لە پێشنیازەکەی پەژیوان بووەوە.
بۆ مێژوو پێویستە بنووسرێت کە ئەو دەمانەی مامۆستا حەمەدەمین هەورامانی لە ناوچەی هەورامان و شاری پاوە دادەنیشت، لە لایەن خەڵکانی فەرهەنگدۆستی ئەم ناوەوە ڕێزێکی فرەی لێ دەنرا، بەتایبەت ماوەیەکی فرە لە گوندی خانەگای پەنا شاری پاوە، لە ماڵی کەسایەتی ناسراوی هەورامان عیززەت بەگی لهۆنی بوو و ژوورێکی تایبەتی بۆ ئامادە کرابوو؛ هەروەها لە شاری پاوەدا نووسەر و توێژەری ناوئاشنای هەورامانی محەممەدڕەشید ئەمینی بەوپەڕی سینگفرەوانییەوە لە ماڵەکەی خۆی باوەشی میهری بۆ کردبووەوە و تا ئەو دەمەی لە پاوە بوو، خاکەڕایانە خزمەتی کرد. من بۆ خۆم چەند جارێک لە ماڵی محەممەدڕەشید ئەمینی سەری مامۆستام دابوو. دواتر مامۆستا ڕووی لە سنە نا و ماوەیەک لە زانستگەی سنە بوو بە مامۆستا و دەستی دایە وانەوتنەوە. هەر لێرەدا پێویستە ئاماژە بەم خاڵەیش بدرێت کە ڕێنماییەکانی مامۆستا حەمەدەمین هەورامانی و گوێزتنەوەی ئەزموونە زانستییەکانی لە بواری نووسین و توێژینەوەدا دواتر بوو بە چرا بۆ زۆر نووسەر و توێژەری هەورامانی تا پتر ئاوڕ لە مێژوو، زمان و تۆرەی کوردی لە ناوچەی هەورامان بدەنەوە و نها دەرەنجامەکانی ئەو هەوڵەیش بە ڕوونی دەبینرێن. پاش ئەم گشت ساڵانە، مامۆستا حەمەدەمین هەورامانی ڕووی لە ئەورووپا نا و ساڵانێک لە وڵاتی سویسرا بوو. تا ئەو دەمەیش هەر بە تەلەفۆن لە پێوەندییدا بووین و چەند جارێک لە ڕادیۆوە تەلەفۆنم بۆ کرد و لەسەر ئەدەب و وێژەی هەورامان قسەم لەگەڵدا کرد. ئیدی بەداخەوە پاش ئەم ساڵانە پێوەندییەکە وەک جاران نەما و تەنێ لەم و لەو، پەیجۆری حاڵی دەبووم کە بۆ هەمیشە گەڕابووەوە کوردستان.
$حەمەدەمین هەورامانی وەک خۆی$
با لە زمان خودی خۆیەوە(مامۆستا حەمەدەمین هەورامانی) پتر ئاشنا بەم توێژەر و نووسەرە کوردە بین. مامۆستا حەمەدەمین هەورامانی لە کتێبی مێژووی هەوراماندا سەبارەت بە خۆی دەنووسێت: ناوی محەممەدئەمینە و بە (حەمەمین هەورامانی)، ناوبانگی ئەدەبیی دەرکردووە، لە بیارە، لە دایک بووە. لە بیارە قوتابخانەی سەرەتایی تەواو کردووە و ئەوجا، یەکسەر چووەتە سلێمانی.
حەمەدەمین هەورامانی، دواتر لە کەرکووک خولی مامۆستایەتی کۆتایی پێ دێنێت و پاشانیش دەبێتە مامۆستای سەرەتایی و لە بیارە، هاوار، عەنەب، هەڵەبجە، سلێمانی، دووکان و گەلێک شوێنی دیکە مامۆستای قوتابخانان دەبێت. دواتر ڕوو لە زانستگەی موستەنسەرییەی بەغا دەنێت و بەشی زمانی ئینگلیزی کۆتایی پێ دێنێت. لە وەزارەتی ڕاگەیاندن دەبێتە سەرۆکی بەشی وەرگێڕان و پاش ئەوەیش، سەرۆکی بەشی ڕۆشنبیریی لە ئیزگەی کوردی. ئیتر وتار و نووسینەکانی لە گۆڤار و بڵاڤۆکە کوردیی و عەرەبییەکاندا بڵاو دەبنەوە.
مامۆستا، ئەندامی یەکێتیی نووسەران و یەکێتیی ڕۆژنامەنووسان و کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی کوردییش دەبێت. جگە لە شارەزایەتی لەسەر زار و بنزارەکانی زمانی کوردی، زمانەکانی عەرەبیی و ئینگلیزییش دەزانێت.
شیاوی ئیشارەت پێدانە کە حەمەدەمین هەورامانی، ساڵی 1928 لە ئاڵیاوا لەدایک دەبێت.
مخابن ئەم مرۆ نازەنینە ڕۆژی هەینی، 2ی سەرماوەزی 2718(23ی نۆڤەمبەری 2018)لە تەمەنی 90 و لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی دەکات و تەرمەکەی لە بیارەدا بۆ هەمیشە لە نێو خاکی نیشتماندا ستار دەگرێت.
$ئەنجام$
ڕاستیت گەرەکە کەس نییە حاشا لە ڕۆڵ و دەوری ڕۆشنگەرانەی نووسەر و ڕووناکبیرانی وەک حەمەی حەمە باقی، دوکتۆر حەمەدەمین هەورامانی، حەکیم مەلا ساڵح و دەیان سیمای پرشنگداری تری باشوور لە ڕۆژهەڵاتدا بکات. مانەوەی ئەم ڕووناکبیرانە، بزاڤی چاندیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی چەند هەنگاوێک بەرەو پێشەوە پاڵ پێوە نا.
دوکتۆر حەمەدەمین هەورامانی پێنووسێکی بەپێزی نێو ڕووبەری چاندیی کوردانە و خاوەنی نزیکەی 30 پەڕتووکی گرانباییە کە بەشێکیان لەسەر زمان و بەشێکی دیکەیشیان سەبارەت بە ئایینی کوردان و مێژوو، جوگرافیا و تۆرە و وێژەی هەورامانن.
نووسەری خامە ڕەنگین کامەران سوبحان لە کورتە نووسینێکدا لە بن سەردێڕی فەرهەنگێکی مەزنی زمان، گەڕایەوە بۆ ناو خاک!، ئیشارەت دەداتە گەورەیی ئەم کەسایەتییە کوردە و دەنووسێت: نیو سەدە زیاترە، بە بێدەنگیی و دوور لە چاوی خوێنەر و خەڵک، لەگەڵ خۆی و زمان و مێژووی کورددا کار دەکات. لە ماوەی ئەم پەنجا ساڵەی کارکردنی، زیاتر لە 20 هەزار لاپەڕەی چاپکراو و نزیکەی 30 کتێبی لە کتێبخانەی کوردییدا هەیە. کتێب و نووسینەکانی زۆربەیان لە چوارچێوەی زمان و فەرهەنگ و مێژوودان. بەتایبەتیش زمان و مێژووی کۆنی کورد و ئاڤێستایی.
کامەران سوبحان هەروەها دەنووسێت: لە هەموو ئەو کتێب و بەرهەمانەیدا، دوو کتێبیی بۆ من زۆر گرنگ و پڕ بایەخ بوو. یەکەمیان، بەرگەکانی مێژووی هەورامان. دووەمیان(فەرهەنگی ئاریانڤاج- سێ بەرگ)، ئەم فەرهەنگە سێ بەرگییە، لە نزیکەی 2 هەزار لاپەڕەدا، هەزاران وشەی کۆن و نوێی کوردیی و ئاڤێستایی بەراورد کردووە.(ئاریانڤاج)لە کتێبخانەکەمدا، هەمیشە بەرانبەر بە خۆم بوو.
مێژووی هەورامان، بەرهەمێکی ناوازە و زەنگینی ئەم نووسەر و توێژەرە کوردەیە کە خاوەنی بایەخ و سەنگێکی تایبەتە و زۆر دیوی شاراوەی ڕووداو و بویەرە جۆربەجۆرەکانی دوێنێی هەورامان بۆ خوێنەر ئاشکرا دەکات. مێژوونووس گەرەک ڕاستییەکان وەک خۆی بنووسێتەوە و خۆ لە حەز و سەلیقەی تاکەکەسی دوور بگرێت و ڕووپەڕێک دوور لە ڕاستی، ئاوێتەی بەرهەم و کتێبەکەی نەکات کە دواتر لێی پەژیوان ببێتەوە و لە ڕەوش و دۆخێکی تایبەتدا لەبەر چاری ناچار دێڕێک یان چەند لاپەڕەیەک لەسەر کەسێک یان لایەنێک بنووسێت کە دوور لە ڕاستی بێت. ئەم بەرهەمەی دوکتۆر حەمەدەمین هەورامانی گەلێک ڕەخنەیشی لەسەرە و ئەم نووسەر و توێژەر چەندان ڕووپەڕ لە بەرهەمە بەپێزەکەی تەرخان دەدات بە چەند کەسێک کە دواتر لە نووسینەکەی خۆی لەسەر وان، پەژیوان دەبێتەوە و لە کەشێکی کراوە و ئازاددا ئەو پرسە بە زماندا دێنێت. ئومێدە نزیکانی مامۆستا بۆ چاپەکانی داهاتوو ڕەچاوی ئەم پرسە گرینگە بکەن و هەڵەکان ڕاست بکەنەوە و واقیع و ڕاستییەکان وەک خۆ بخەنە بەر دیدەی خوێنەر نە وەک سبەی لەبەردەم ڕای گشتیی و نەوەی داهاتوودا وەبەر تیر و توانج بکەوێت کە بۆچ مامۆستا ڕاستییەکانی وەک خۆی نەنووسیوەتەوە و بێلایەن نەبووە؟![1]
$ژێدەرەکان:$
• مێژووی هەورامان، محەممەدئەمین هەورامانی، بەرگی یەکەم و دووەم، چاپی یەکەم، 1380ی هەتاویی(2000)، پەخشکاری بەڵخ، تاران
• فەرهەنگی ئاریانڤاچ، نووسینی:د.هەورامانی، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، ساڵی 2008، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، هەولێر
• گوڵزاری هەورامان، بەرگی یەکەم، محەممەدئەمین هەورامانی بە یارمەتیی محەممەدڕەشید ئەمینی، بڵاوکراوەی ئاراس، چاپی یەکەم، هەولێر، 2004
• نووسینێکی کامەران سوبحان کە لە ڕووپەڕەکەی ئەم نووسەرە لە فەیسبووک وەرگیراوە.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,678 kertaa
HashTag
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-01-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-01-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 22-01-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 22-01-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,678 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.155 KB 22-01-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 516,344
Kuvat 105,190
Kirjat 19,086
Liittyvät tiedostot 95,694
Video 1,280
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.984 toinen!