دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا، بە بیانوی دروستکردنی بازاڕێک لەناو بەشێک لە سنوری مزگەوتەکە، بەشێک لەو درەختە بەتەمەنانەی لەلایەن کەسانی خێرخواز و ڕێکخراوی ئایندەوە چێندراوبوون، هەڵکەندران و لەناو بران، ئێمە وەکو ڕێکخراو پەیوەندیمان کرد بە لایەنی پەیوەندیدارەوە ئەوان ئاماژەیان بەوەدا مۆڵەت بۆ ئەو بەشە وەرگیراوە.
بەڵام بەداخەوە دوای ماوەیەکی تر دەستێکی نادیار، هەستاوەبە بڕینەوەو وشککردنی چەندین درەختی تر کە تەمەنیان بۆ چەندین ساڵ دەگەڕێتەوە، کە ئەمە سەرپێچی ڕێنمایە ژینگەییەکانە، جگە لە هەست نەکردن بە بەرپرسیارێتی و شێواندنی ژینگەی ناو مزگەوتەکە، وەکو ڕێکخراو، پەیوەندیمان بە چەند لایەنێکی پەیوەندیدارەوە کرد بۆ بەدواداچون بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە بەڵام بێ ئەنجام بوو، بۆیە پەیوەندی کرا بە بنەماڵەی شەهید عەلی عەسکەری، خاتوو سەبیخە، پەیمانی ئەوەی پێداین، کە هیچ شوێنێکی تری مزگەوتەکە جگە لەو بەشەی کە ئێستا کاری تێدا دەکرێ ناکرێ بە بینا و وەکو باخچە دەمێنێتەوە، هەر کەسێکیش ئەوە بکات لێی قبوڵ ناکەن. و سەبارەت بە بڕینەوەی درەختەکانیش، بەبێ ئاکاداری ئێمە کراوە.
لەسەر پێشنیاری ئێمە، بەڵێنی دا لە جێگای درەختە فەوتاوەکان، چەندین درەختی هاوشێوەی فەوتاوەکان بچێندرێت، لەکەسیشی قبوڵ ناکەن بۆ بەرژەوەندی خۆی مێژووی خۆیان و بنەماڵەکەیان لە کەدار بکەن.
ئێمە وەکو ڕێکخڕاو داوا دەکەین و پێویستە، #وەزارەتی ئەوقاف#، شارەوانی، دەستەی ژینگە، لیژنەی ژینگە لە ئەنجومەنی پارێزگای #سلێمانی# و چەندین لایەنی تری پەیوەندیدار، لەسەر ئەم کارە بێنە دەنگ.
وەکو #ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە#، بەڵێن دەدەین، ئەگەر قسەکانی (سەبیحەخان) خێزانی شەهید عەلی عەسکتری، جێ بەجێ بکرێت و ئەو بەشەی تر نەکرێت بە بینا و قەرەبووی درەختە فەوتاوەکان بکرێت ئەوا، بێدەنگ دەبین، ئەگەر نا هەموو ڕێکارێک دەگرینە بەربەرابەر بەو پێشێلکارییە ژینگەییە.
ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە
#18-01-2019#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,975 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!