دواڕۆژ، بورهان یەحیا
فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای #دهۆک# بڕیاریدا بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نەدات شەڕە که و لە سنورەکەیان ئەنجامدبرێت و بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی دژی ئه و کەسانە دەگرێتەبەر کە ئه و کارە دەکەن.
محەمەد عەلی بریفکانی بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی دهۆک بە دواڕۆژ وتی لە سنوری پارێزگای دهۆک لە شارۆچکەی #ئامێدی# و شارەدێی شێلادزێ و قەزای #زاخۆ# یاری شەڕە که و ئەنجامدەدرێت، بەڵام بە گوێرەی ڕێنماییەکانی ژینگە بە هیچ شێوەیەک نابێت ئازاڕی باڵندە بدرێت، لەبەر ئەوە شەڕە که و بە هەموو شێوەیەک قەدەغەکرا.
وتیشی ئێستا بەدوای ئه و کەسانەدا دەگەڕێین کە کاری ڕێکخستنی شەڕە که و دەکەن بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی لە دژیان بگرینەبەر.[1]
#22-01-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,422 جار هاتیە دیتن