ئەسپ سەيری سواری سەرپشتی خۆی دەکات
ئەسپ کە بۆ بەزين و غارغارێنێ نمونەی نی يە و تاکە وڵاغە بەرزەيە کە مرۆڤ بۆ سوارسوارێنێ و ڕاکردن و پێشبڕکێ و لەجەنگ و ڕووبەڕوو بونەوەکاندا بەکاريهێناوە، بەڵام ئه و ئەسپەی بەغارە و نابەزێ دەبێت سوارەکەی شۆڕەسوار بێت و قارەمان و پياوی سەرپشتی ئەسپ بێت و ئامادە بێت تاگلان لەسەر پشتی ئەسپەشێ نەيەتە خوارەوە، ئينجا کاتێک سوار سوارچاک بێت ئەسپيش لەوە تێ دەگات و ئەسپداری خۆی دەکات بەڵام بۆی دەرکەوێت کە سوارەکەی جوامێر و سوارچاک نی يە ئەوا ئەويش تێ هەڵجليکانێی بۆ دەکات و ئەسپداريەکەی تەواو ناکات، ئەم ئيديۆمە واتە ڕەعيەت سەيری سەرکار و سەردارەکەی دەکات ئەگەر خەمخۆر و کار کەر بوو ئەوا ئەوانيش خەمخۆر و کارکەر دەبن.