بەڕێزان، سەرنووسەر و ستافی سایتی(PUKmedia)ی خۆشەویست
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سایتیPUKmedia، لەناخەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم، هیوای هەمیشە بەرەوپێشچون و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
(PUKmedia) لەماوەی ساڵانی خزمەتکردنیدا، بەو شێوازە کارکردنەی لەبواری میدیای ئەلکترۆنیدا پێشکەشیکردوە، ناوبانگێکی میدیایی پەیداکردوەو ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە بەرەوپێشچونی ڕەوتی ڕاگەیاندنی کوردی، بە پابەندبوون بەئیتیکی ڕۆژنامەوانی کە ئەمەش مۆرکێکی ئەم سایتەیەو جێگەی بەرز نرخاندنە.
دەخوازم درێژە بەم نەریتە پیشەیی و ڕۆژنامەوانییە بدەن و ئەم یادە بکەن بەوێستگەی خۆسازدانەوە بۆ داهاتوویەکی گەشتری سایتەکەتان، هەر لەگەشەکردن و پێشکەوتندابن.
#هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#
#21-01-2019#
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 3,299 car bînrawe