📊 بابەت 374,101 | وێنە 58,963 | پەڕتووک PDF 10,975 | فایلی پەیوەندیدار 42,423 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,589
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 05-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 04-06-2020
باکووری کوردستان
- لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ و موسا فارسئۆغوڵڵاری، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە به تۆمەتی یەکلاییبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەلایەن دادگای سزا قورسەکانەوە، پرسی لێسەندنەوەی ئەندام پەرلەمانتاربوونیان لەلایەن تورکەکانەوە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێک برینداربووە. قوربانییەکە ناوی عەلی مەعارفی'یە و خەڵکی گوندی نەنوور'ی سەر بە شار
📅 03-06-2020
باکووری کوردستان
- لە ماوەی هەفتەیەکەدا ژمارەی تووشبووان لە پارێزگای ئامەد لە 50 کەسەوە بۆ 213 کەس بەرزبووەوە. دۆخی تەندروستیی 18 لە تووشبووەکان جێگیر نییە. بەگوتەی بەرپرسانی تەندروستیی ئامەد تەنیا لە سێ گوندی ئەو پارێزگایە زیاتر لە 100 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، شەوی رابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی شاری چاڵدێران-ی سەر بە پارێزگای ورمێ، هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتی ئێران بە شێوەی راستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە. بە گوێرەی هەواڵەکە، لەو هێرشەدا
👫 کاوێس رەشيد ساڵح
مام کاوێس مێرخاسەکەی دەشتی کۆیە
ناوی تەواوی(کاوێس ڕەشید ساڵح)ە ناسراو بەهاوڕێ(مام کاوێس)، ساڵی(1936)لە گوندی(پێبازۆک)ی دەشتی کۆیە لەخێزانێکی زەحمەتکێش وجوتیاری کورد چاوی بەژیان هەڵهێناوە، واتە(2)ساڵ دوای دامەزراندنی(حزبی شیوعی عێراق)، ئەو فەرماندەیەی کەلە(داستانی سێکانی) بە بەعسیەکانی گوت کورد یەکدەست و یەکڕێز شکست بەپلانەکانتان دەهێنێت و یەکەم شەڕی بەرەیی کوردی سەرکردایەتی کرد دژ بە داگیرکەران بەهاوکاری (یەکێتی و سۆسیالیست)بەداخەوە لە شەڕێکی کوردکوژی بووە قوربانی.
لەکاتی شەهید بوونی شەهید ڕێب
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📊 زیاتر لە 26 هەزار کارگە و کۆمپانیا لە هەرێم کاردەکەن | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
زیاتر لە 26 هەزار کارگە و کۆمپانیا لە هەرێم کاردەکەن
📊 ئامار و راپرسی


دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێرهەولێر
لە دوای چوار ساڵ قەیرانی دارايی، دووبارە ژمارەیەکی زۆر لە کارگەی جۆراوجۆر لە ساڵی 2018 کەوتوونەتەوە کار، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانیوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئێستا کارگەکانی هەرێم زیاتر لە 40 هەزار هەلی کاریان ڕەخساندووه و بەشێک له و بەرهەمانەشی له و کارگانە بەرهەمدەهێنرێت دەتوانن پێداویستی ناوخۆ پڕبکەنەوە.
بەپێی ئامارەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا زیاتر لە پێنج هەزار کارگە و 21 هەزار کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن.
هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2017 ژمارەی ئه و کارگانەی مۆڵەتیان وەرگرتووە بریتیی بووە لە 37 کارگە، بەڵام لە ماوەی ساڵی 2018دا هەفتانه (4 بۆ 5) کارگە تۆمارکراون و لەئێستاشدا ژمارەی کارگەکانی هەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە زیاتر لە 5 هەزار کارگە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی 2016 و 2017 دوو بەرامبەر زیادیکردووە، واتا لەماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 114 کارگە لە بواری بیناسازی و خۆراک و کیمیایی و پلاستیک و رستن و چنین و فلز و مۆبیلیات و سلیلۆز دامەزراون.
ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی دەریدەخەن ژمارەی ئه و کارگانەی کە لەلایەن بیانییەکانەوە خاوەندارێتی دەکرێن، بریتین لە 15 کارگەی جۆراوجۆر، له و 600 کارگەیەشی کە لە ساڵەکانی (2015 و 2016 و 2017) بەهۆی قەیرانی دارایی داخرابوون لە ئێستا 60% کەوتوونەتەوە کار.
دارا جەلیل خەیات، سەرۆکی یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێم کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: زۆربەی کارگەکان خۆماڵین و خەڵکی کورد ئیدارەیان دەکات و پشکی وڵاتان لەو کۆمپانیایە رێژەیەکی کەمەو پێویستە وا لە کۆمپانیا سەرمایەگوزارەکانی دەوروبەرو جیهان بکەین لە هەرێمدا پەرە بە کاری پیشەسازی و وەبەرهێنان بدەن.
ئەوەشی خستەڕوو: سیاسەتی حکومەتی هەرێم لەبەرامبەر کەرتی پیشەسازی سیاسەتێکی بازاڕی ئازادە، چونکە زیاتر هاوبەش و هەماهەنگی پەرەپێدانە بە کەرتی پیشەسازی.
هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پیشەسازی، کارگەکانی شیش و چیمەنتۆ لە هەرێمی کوردستان 70% پێداویستی ناوخۆی عێراق پڕدەکەنەوە، بەجۆرێک ساڵانە کارگەکانی هەرێمی کوردستان توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە 15 ملیۆن تەن چیمەنتۆیان هەیە، له و ڕێژەیەش پێنج ملیۆن بۆ پێداویستی ناوخۆیه و بڕەکەی دیکە دەنێردرێتە ناوەڕاست و باشووری عێراق.
ئامارەکانی حکومەتی هەرێم ئەوەش دەخەنەڕوو: کارگەکانی هەرێمی کوردستان دەتوانن بەشێکی زۆری پێداویستی ناوخۆ پربکەنەوە، لەوانە بواری خۆراک و کەرەستەی بیناسازی و پاککەرەوە، لە ئێستاشدا زیاتر لە 150 بەرهەم لە کارگەکان دەتوانن پێداویستی 50% ناوخۆ هەرێم دابینبکەن.
لای خۆیەوە تەیب کەژۆ، بەرێوبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بۆ دواڕۆژ دەڵێت: زیاتر لە 40 هەزار کرێکار و کارمەند لەسەرجەم کارگە بچووک و مامناوەندی و گەورەکانی هەرێمی کوردستان کاردەکەن.
وتیشی: کارگەکانی بواری بەرهەمهێنانی بیناسازی توانیویانە زۆربەی پێداویستییە ناوخۆییەکان پڕبکەنەوە، بەڵام کارگەکانی بواری بەرهەمهێنانی خۆراک نەیانتوانیوە بە تەواوی پێداویستی ناوخۆ پڕبکەنەوە.
ئه و بەڕێوبەرە گشتییە، ئەوەش دەخاتەڕوو: وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پلانی هەیە پشتیوانی بەرهەمە ناوخۆییەکان بکات تاوەکو کارگە داخراوەکانیش سەرلەنوێ بخرێنەوەگەڕ.
ئاماژەش بەوەدەکات: تاوەکو ئێستاش وەزارەتی شارەوانی مۆڵەتی بە زیاتر لە چوار هەزار زەوی پیشەسازی داوه و له و ژمارەیە شەش سەد تاوەکو حەوت سەدیان مۆڵەتیان وەرگرتووه و کاریان نەکردوە.
راشیگەیاندووە: کارگەکانی هەرێمی کوردستان لە توانایاندایە زیاتر لە 250 جۆری پلاستێک بەرهەمبهێنن و وەزارەتی بازرگانیش چەند ئاسانکارییەکی پێشکەشی بازرگانان کردووە، بەمەبەستی دامەزراندنی کارگەی نوێ، لەوانە لە باج بەخشین و کەمکردنەوەی رسومات و ئاسانکاری بۆ هێنانی مادەی خاو و یەدەگ لەدەرەوە.
لای خۆیەوە نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە دواڕۆژی راگەیاند: ژمارەی کارگەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە پێنج هەزار کارگەیە، لەگەڵ هاتنی قەیرانی دارایی ژمارەیەک له و کارگانە داخران، بەڵام لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە کارگەکان بەگەڕخراونەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو: وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەپێی یاسای ژمارە 25ی ساڵی 1992، زەوی به و کەسانە دەدات کە لە بواری پیشەسازی کاردەکەن، لەگەڵ پێدانی قەرزیش برگەیەکی دیکەی یارمەتیدانی کەرتی پیشەسازییە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی قەیرانی دارای-یەوە ئەو قەرزە وەستێنراوە.
وتیشی: خاوەن کارگەکان لە لێخۆشبوون لەگومرگ و کەرەستەی خام و کەلوپەلەکانیش هاوکاری دەکرێن.
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد[1]
21-01-201921-01-2019
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 21-01-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 21-01-2019
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 👩‍💻 ئاوەدانکردنەوە
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 21 2019 1:56PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 21 2019 4:45PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Jan 21 2019 4:45PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 446 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
زیاتر لە 26 هەزار کارگە و کۆمپانیا لە هەرێم کاردەکەن
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️21-01-2019
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,296 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574