دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
لەساڵی 2018دا لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای #سلێمانی# زیاتر لە (17) هەزار بەشداربووی کارەبا زیادیکردوە, بەگشتیش زیاتر لە (585) هەزار بەشداربووی کارەبا هەیە کە زۆرترینیان هاوبەشانی ماڵانن.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ دواڕۆژ نێردراوە، ڕایانگەیاندوە: بەپێی ئاماری بەشی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان تا 31/12/2018 کۆی ژمارەی هاوبەشانی کارەبای سنوورەکەیان 585 هەزار و 499 هاوبەشە کە 493 هەزار و 241 هاوبەشیان لەجۆری ماڵانن، 68 هەزار و 538 هاوبەشی بازرگانی و 7 هەزار و 394 هاوبەشی پیشەسازی و 8 هەزار و 966 هاوبەشی کشتوکاڵی و 7 هەزار و 360 هاوبەشی میرین.
هەر بەپێی ئامارەکە: بەراورد بەساڵی 2017 کە ژمارەی هاوبەشانی کارەبا 568 هەزار و 62 هاوبەش بووە، لەساڵی 2018دا لەسنووری بەرێوەبەرایەتییەکەیان 17 هەزار و 437 هاوبەش زیادی کردووە.[1]
#21-01-2019#
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 2,327 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!