وەفدە بەڕێزەکەی هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی (بەوپەڕی ڕێزو خۆشەویستی و پەرۆشییەوە) گفتوگۆیان لەگەڵ #مەلا بەختیار#دا کردووە.
لەبەرامبەر داڕشتنی هەواڵێکی نا بەرپرسانه و بەمەبەست، دوور لەئاکاری ڕۆژنامەنوسییانە، بەپێویستی دەزانین، بۆ (سایتی شار پرێس)و ڕای گشتی ڕونبکەینەوە:
بەڵی، ڕاستە کە: بەسوپاسەوە، وەفدێک لەهەڤاڵانی بەڕێزی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی، سەردانی هەڤاڵ مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی یەکێتی-یان کردووە..
بەڵام، نە وەفدە بەڕێزەکەی مەکتەبی سیاسی، له و ئاستەدا بوو کە (شار پرێس به و شێوەیە باسیان دەکات) و نە به و زمانەشی (شار پرێس داڕشتنەوەی خۆی بۆ کردووە) قسەیان لەگەڵ هەڤاڵ مەلا بەختیاردا کردووە، بەڵکو بەپێچەوانەوە وەفدە بەڕێزەکەی هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی (بەوپەڕی ڕێزو خۆشەویستی و پەرۆشییەوە) گفتوگۆیان لەگەڵ هەڤاڵ لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیدا کردووە.
بۆیە نە لەئێستاو نە لەئاییندەشدا، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی، ڕێگە نادات هیچ کەس و لایەنێک، به و (زمانەی شار پرێس) قسەی لەگەڵدا بکەن.
لەگەڵ ڕێزماندا..
نوسینگەی ڕاگەیاندنی
لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی
#20-01-2019#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,778 times
Write your comment about this item!