图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,698
图片 106,205
书籍 19,173
相关文件 96,618
Video 1,329
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
نوێترین زانیاری سەبارەت بە تۆماری گۆرانییەکانی کاوێس ئاغا، لە کۆمپانیای بەیدا فۆنی ئەڵمانی ستۆدیۆی بەیروت
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نوێترین زانیاری سەبارەت بە تۆماری گۆرانییەکانی کاوێس ئاغا، لە کۆمپانیای بەی...

نوێترین زانیاری سەبارەت بە تۆماری گۆرانییەکانی کاوێس ئاغا، لە کۆمپانیای بەی...
دیارە گەلی کورد بەهۆی داگیرکاری لەلایەن داگیرکەرانی کوردستان، بواری ئەوایەن نەبووە ئەرشیفی بوارە جیاجیا کانی ژیانی ڕۆژانەیان بکەن، ئەوەش بۆ چەند هۆیەک دەگەڕیتەوە: داگیرکاری و شەرو وێرانکردنی شارو دێهاتەکانی کوردستان و ئاوارەبوونی دانێشتوانە ڕەسەنەکە بۆ پاراستنی ژیانیان بۆ شوێنێکی دلنیایی تر یانی کورد هەردەم مالی هەردەم لەسەر بار بووە، نەبوونی کیانێکی سەربەخۆیی کوردستان، دەرک پێ نەکردن ونزمی ئاستی هۆشیاری و خوێندەواری.....هتد، برای بەرێزم شاسوار هەرشەمی ژیانی #کاوێس ئاغا#ی بڵاوکردبۆوە، وەک لە نووسینەکەدا دیارە کاوێس زۆرێک لەتەمەنی ژیانی لەلای مالی باپیری شاسوار، مەلا عەبدوڵای هەرشەمی لەگوندی هەرشەمی هەرکیان بەسەر بردووە، کە مردووشە لەوێ نێژراوە، کاوێس ئاغا لە یەکێک لەتیرەکانی هۆزی هەرکییە، لەسالی 1889 لە گوندی چارچەلی لەدایک بووە، باوکی ناوی ئەحمەد ودایکی ناوی لەیلا، ڕەوندوشوانکارە بوونە #گەرمیان# و کوێستانیان کردووە، بەهۆی مردنی باوکی کاوێس ئیدی واز لە ژیانی ڕەوەندایەتی دێنێت، بەهۆی کاریگەری ستران بێژەکانی ئەو سەردەم دەبێتە یەکێک لە لاوک بێژە هەرەناسراوەکان، کاوێس ئاغا لە سالی 1936 کۆچی دوایی دەکات، بەڕۆژ لای یەکێک لە ئاغاکانی گوندی میراخوڕ دەبێت، دیارە ئاغا گومانی ئەوەی لێدەکات یەکێک لە گۆرانییەکانی بەسەر جوانی وبەژن وباڵای ژنی ویی دا هەڵگوتووە بۆیە زۆر بە بێ ویژدانی لەکاوێس ئاغا دەدات، کاوێس ئاغاش ئازارێکی زۆری دەبێت، بە هەر جۆرێک بێت شەو خۆی دەگەیەنێتە دیوەخانی مەڵا عەبدوڵای هەرشەمی لە گوندی هەرشەم، بۆ بەیانییەکەی کاوێس ئاغا لە خەو هەڵناستێت دیارە هەر ئەو شەوە بەهۆی لێدان وئازاری لەشی گیان لەدەست دەدات، مە لا عەبدولا هەر لەگوندی هەرشەم دەینێژێت، بەپێی نووسینەکەی شاسوار هەرشەمی دەبێت لەکاتی زستاندا کۆچی دووایی کردبێت کاوێس ئاغا لەبەر ئەوەی بەفرباران بووەو لێدانی گۆڕیش زەحمەت بووە بۆیە... ڕەشماڵیان هەڵداوە بۆ لێدانی گۆڕەکەی. لەنووسینەکەدا ئاماژەی بەوە داوە کە کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گۆرانییەکانی کاوێس ئاغای تۆمار کردووە، دوای پەیوەندیکردن بە بەڕێز شاسوار سەرەداوێکم کەوتە دەست، منیش کەوتمە سۆراخکردن وگەڕان بەدوای کۆمپانیاکە، کۆمپانیاکە ناوی بەیدافۆن، ئەو کۆمپانیایە نەماوە، دوای گەڕان وپشکنینی ئەرشیف من سەر چاوەیەکم دەست کەوت باسی مێژووی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە دەکات ئەوە سەردە، گۆرانی لەسەر قەوان تۆمار دەکرا هەر قەوانەوئارم وزانیاری پێویستی کۆمپانیاو گۆرانی بێژی لەسەر نووسراوە.
کۆمپانیای بەیدافۆن، بەپێی زانیاری کتێبی تۆماری ئەڵمانی- ئەتەکێت. -. ئەتەکێت بەمانای لەزگە دێت دیارە هەر لەزگەیەکی قەوان 78rpm- زانیاری تەوای قەوان وکۆمپانیای تۆماری لەسەرە، وەک دیکۆمێنت هەژمار دەکرێت، دیکۆمێنتیش ئەرشیف دەکرێت، کتێبی ناوبراو ڕاپۆرتێکی دەولەمەندی کارەکانی ستۆدیۆی کۆمپانیای ناوبراویان لە بەیروت لە خۆگرتووە، ڕاپۆرت لەلایەن نووسەران میشایل گونرم و شتیڤان پوولی ئامادەکراوە.
دکتۆر میشایل بەیدا لوبنانی خۆی و دوو برای و دوو خزمی لە ئەڵمانیا ژیاون، میشایل بەیدا دکتۆر بووە، بەڵام بازرگانی کردووە، لەسالی 1906 کۆمپانیای تۆمارکردنی بەیدا ڕیکۆردەر دادەمەزرێت بەناوی بەیدا جەلەبرتی بە مەبەستی تۆمارکردنی گۆرانی عەرەبی ونەتەوەکانی تر لە ڕۆژهەلاتی ناوین، دیارە جەلەبرتی یەکێک لەخزمانی دکتۆر بووە، پسپۆڕانی ئەڵمانی کاری تەکنیک و تۆمارکردنی گۆرانی ومۆسیقایان کردووە، دوای ئەوەی کۆمپانیاکە دەفرۆشرێت لەلایەن یەکێک لەخزمەکانی بەناوی فەرجولا بەیدا، لە ڕێککەوتی 6-8- 1912 بەژمارەی 162856 بەناوی دکتۆر میشایل بەیدا فۆن تۆمار کراوە لە بەرلین، ئەتەکێتی کۆمپانیاکەش گۆرانی بەسەر دادێت، چەندین جار کۆمپانیای بەیدا فۆن بەژمارەی جیا تۆمار کراوە بەنیوی دکتۆر دیارە ئەوەش مۆلەت نوێکردنەوە بوون، بە پێی کەتەلۆگێک کە لە مانگی یونی سالی 1928 چاپکراوە تۆمارگەی ئەو کۆمپانیایە لەم شارانە هەبوون: بەیروت، بەرلین، قاهیرە، یافا، موسل، بەغداد، بەسرە، کرمانشان، تەهران، دیارە بەیروت وەک ستۆدیۆی سەرەکی ئەم کۆپمانیایە بووە، کارەکانی ئەم کۆمپانیایە لە ستۆدیۆی بەیروت و سوریە بۆ ماوەی چەند سالێک پۆلینکراوە بە چەند ئەتەکێتی جیاواز:
1 – تۆمارگەی لوبنان- بەیروت- لە ڕۆژهەلاتی ناوین لە نێوان ساڵەکانی 1906- 1914، بە چەندین ناو تۆمار کراون لەسەر قەوانەکان: بە نێوی بەیدا کوزینە جەلەبریتی، بەیدا جەلەبریتی، بەیدا ڕیکۆردە(دیسکوێ عەرەبی)، بەیداریکۆردە سوریە- بەیروت، بەیدا ڕیکۆردە بەیروت- قاهیرە- بەرلین- عەرەبستان جەلەبرێتی، بەیدا فۆن – کۆمپانیای ناسیونال دیسکی تۆریتواکس بووە، چەند بەرهەمێکی عەرەبیان لەسەر قەوان تۆمار کردووە، ڕەنگی قەوانەکان: زێری و ڕەش، زێڕی وسوور، سپی و ڕەش، سپی و سۆر، زێڕی ورەش- ڕۆزا، سپی - زێڕی – سۆر، زێڕی – ڕەش – سپی، ڕەش سۆر زێری- سپی وسۆر، ڕەنگی هەمە جۆر.
2 – سالی 1914- 1923 بەزمانی عەرەبی و یۆنانی چەندین قەوانیان تۆمار کردووە.
3 – 1923- 1928 بەزمانی عەرەبی چەندین قەوان تۆمارکردووە.
4 – 1928 – 1933 بەزمانی عەرەبی چەندین قەوانیان تۆمارکردووە.
5 – لەنێوان سالی 1933- 1934 قەوانەکانی کاوێس ئاغاو چەندین گۆرانی بێژی عەرەبی وەک: ئەسمەهان، نەجاح سەلاح، حلیم الرومی، سهام ڕفقی، حنان، محمد سەلمان، تۆمار کراوە، بەلام دیاری نەکراوە کامە سال، وەک ئاماژە تەنیا بەسالی 1933- 1934 کراوە، وەک بەرهەمی بەیروت و ڕۆژهەڵاتی ناوین ناسێنراوە.

$کاوێس ئاغا و کۆمپانیای بەیدا فۆن- بەیروت$
شاری موسل بەهۆی ئەوەی شارێکی گەورەو زۆرترین کوردی تێدا دەژیا لە دێر زەمانەوە، هەروەها ناوەندی بازرگانی و ڕێگەوبانی سەرەکی بازرگانی نێوان ولاتانی سوریەو تورکیاوبەغدا بووە، پێشکەوتنی باشی بەخۆیە وە بینییەوە چ لە بوونی چاپخانەو دەرکردنی گۆڤارو ڕۆژنامە وەچ لە بواری بوونی چەندین تۆمارگەی مۆسیقاو گۆرانی. کاوێس ئاغا لەیەکێک لە گۆرانییەکانی باسی بازاڕی موسل دەکات کە دەخوازێت دەست ودیاری بۆ نازدار حەیرانێ بکڕێت، خۆشی زۆرجار سەردانی ئەوشارەی کردبێت، پێ دەچێت تۆماری قەوانەکانی کاوێس ئاغا بەیارمەتی تۆمارگەی شاری موسل کرابێ تەواوی کارەهونەرییەکانی تری بە چاپی سەر قەوانەکەش لە شاری بەیروت کراوە، کاوێس ئاغا دوو قەوانی تۆمار کراوی هەبووە لە کۆمپانیای ناوبراو، بەژمارەکانی: (11- 92211)، (1- 92210). قەوانەکان ڕەنگیان بەبازنەکی ڕەشی پان لەدەوری هەن ناوەڕاستیش زەردی زێڕینە، لە سەرەوە بە نیوەی کەوانە بە ئەڵمانی وعەرەبی نووسراوە بەیدا فۆن، خوارتر وێنەی مامزێک بازدەدا کێشراوە، لەناوەراستی قەوانەکە بەعەرەبی و نووسراوە: گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد کاوێس ئاغا، ناوەکە تەنیا بە ئەلمانی نووسراوە، خوارتر: پیانۆ/ خانە فیفی ناوی مۆسیقاژەنەکەیە، وەک پاراستنی مافی خاوەن بەرهەم بە عەرەبی لە خوارەوە بەنیو کەوانە نووسراوە: قەدەغەیە لە ڕادیۆ بڵاوبکرێتەوە.
بە پێ هێندەک زانیاری هەردوو قەوان لە ئەمریکا بەنرخی 226 دۆلار خراونەتە بازاڕ لەسالی 2014 وە، تا ئێستا هەشت کەس نیازی کرینیان هەبووە.

#یوسف ئەحمەد مەنتک#- ئەڵمانیا
17-12-2018 ڕۆژی دووشەم
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览3,817
HashTag
来源
挂钩项目: 4
小组: 文章
书: 艺术
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( هاوڕێ باخەوان 19-01-2019
本文已被审查并发布( نالیا ئیبراهیم )on19-01-2019
此产品最近更新( نالیا ئیبراهیم ):19-01-2019
URL
此产品已被浏览3,817
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1182 KB 19-01-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,698
图片 106,205
书籍 19,173
相关文件 96,618
Video 1,329
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!