لەدوای ڕووداوەکانی 2014 هەتاوەکو ئێستا، 118 هەزار کوردی ئێزدیی خەڵکی #شنگال# چوونەتە دەرەوەی وڵات.
حوسێن حەسەن، هاونیشتمانییەکی شنگالە و دەڵێ پێنج کەس لە ئەندامانی خێزانەکەم چوونەتە ئەڵمانیا، هەروەها ئێستا کەسوکارم لە هۆڵەندا، کەنەدا، سوێدیش هەن. ئێمەش دەمانەوێت لە شنگال دەرچین، چونکە هیچ هاریکارییەک نەکراوین.
هەندێک ڕێکخراوی بیانی لە عێراق هەن، بەشێک لە خەڵکی شنگال بەفەرمی لەڕێگەی ئەوانەوە کۆچدەکەن بۆ دەرەوەی وڵات. هاونیشتمانییەک دەڵێ: 20%ی خەڵکی شنگال چوونەتە دەرەوەی وڵات بەهۆی ئەوەی نەپارێزراون و ناتوانن بە ئازادی بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵیان.
بەگوتەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، تاوەکو هێزە چەکدارە جیاوازەکان شنگال چۆڵ نەکەن، ئاوارەکان ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.[1]
#19-01-2019#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,889 times