پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,907
Kuvat 104,262
Kirjat 18,882
Liittyvät tiedostot 94,725
Video 1,232
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
ترەمپ گوتی داعشی تێکشکاند، بەڵام ژیانێکی نوێی پێبەخشیوەتەوە
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ترەمپ گوتی داعشی تێکشکاند، بەڵام ژیانێکی نوێی پێبەخشیوەتەوە
Artikkelit

ترەمپ گوتی داعشی تێکشکاند، بەڵام ژیانێکی نوێی پێبەخشیوەتەوە
Artikkelit

برێت مەکگۆرک
رۆژی 17ی کانوونی یەکەم، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی گرنگی لەگەڵ من و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوە کرد؛ لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەم ئەنجامدا. من زۆرجار سەردانی عێراقم دەکرد بۆ سەرپەرشتیکردنی شەڕی ئەمریکا دژی #داعش#. ئەو کاتە لەوێ بووم بۆ باسکردنی چەند پلانێک لەگەڵ حکومەتی نوێی عێراق بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی دەستکەوتەکانمان لەو شەڕەدا دەپارێزرێن. ڕێگەیەکی دوورودرێژمان لە چوار ساڵ پێش ئێستا بڕیووە؛ چوار ساڵ پێش ئێستا کە دەوڵەتی ئیسلامی نزیکی دەروازەکانی بەغدا بوەوە. ئەمڕۆ عێراق زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا سەلامەتترە، ئەوەش بە گوێرەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان.
دەستکەوتەکان بەزەحمەت بەدەستهاتن، ئەوەش لەڕێگەی خۆتەرخانکردنی هاوبەشە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە سەر زەوی- هێزە ئەمنییەکانی عێراق، پێشمەرگە، چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەموویان بە خوێن باجێکی بەنرخییان دا.
بوونی سەربازییانەی ئەمریکا، هەرچەندە کەم بەڵام کاریگەر بووە، ڕۆڵێکی گەورەی لە بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتانەدا لە سووریا هەبووە. ئەم ئەرکە لە ساڵی 2015 دەستیپێکرد و یارمەتیدەریش بووە لەوەی ڕێگە بە توانای دەوڵەتی ئیسلامی نەدات بۆئەوەی پلانی ئەنجامدانی هێرش لە سووریاوە دانەڕێژێت و هێرشیش ئەنجام نەدات و لە هەمانکاتیشدا ڕێگر بێت لە بەهێزبوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق. ئێستا هەسەدە گروپێکی فرە ڕەنگە و نزیکەی 60 هەزار چەکداری هەیە، لەوانەش چەکداری عەرەب و کورد و کریستیان. ئەمریکیەکان یارمەتی ئەم هێزە دەدەن بۆئەوەی شار و شارۆچکەکانی سووریا لە دەستی داعش وەربگرنەوە و تاوەکو ئێستاش هەزاران قوربانی داوە. تاوەکو هەفتەی ڕابردووش، دوو ئەمریکی لە شەڕدا لە سووریا کوژرابوون (رۆژی چوارشەممەش چوار کەسی دیکە لە تەقینەوەیەکی خۆکووژیدا کوژراون کە دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی لەئەستۆ گرت، کە هاوکات بوو لەگەڵ نەبوونی دڵنیایی لە واشنتن دەربارەی ئەرکەکە و ئەوەش یەکەمین هێرشی لەو جۆرە بوو دژی هێزەکانمان لە سووریا). لە کاتی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پۆمپیۆ پێی ڕاگەیاندین کە گۆڕانکارییەکی کتوپڕ لە پلانەکاندا کراوە: سەرۆک ترەمپ، دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوشانە تورکیەکەی، پلانی دانا بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەسەر دەوڵەتی ئیسلامی ڕابگەیێنێت و هێزەکانمان ڕاسپێرێت بۆ ئەوەی لە سووریا بکشێنەوە.
یەکسەر گەڕامەوە بۆ واشنتن بۆ ئەوەی یارمەتیدەربم لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەم بڕیارە، بەتایبەتی لای هاوبەشە هاوپەیمانەکانمان، کە پێشتر لە سەر بنچینەی ڕێنمایی کۆشکی سپی دڵنیامان کردبوونەوە کە ویستی ئەوەمان نیە بەم زووانە لە سووریا بکشێینەوە. جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە تاوەکو کارە خراپەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام بن، ئێمەش لە سووریا دەمێنینەوە. پێش ئەو بڕیارەش، جیم ماتیس، وەزیری بەرگری و خۆیشم لەگەڵ هاوبەشە هاوپەیمانەکانمان کۆبووبوینەوە و پابەندبوونی خۆمان تاوەکو ساڵی 2020 لەو بارەوە دووپاتکردبوەوە.
هاوشانەکانم لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی شێوان. هاوبەشە شەڕکەرەکانمان لە هەسەدە، کە زۆرجار سەردانم دەکردن، تووشی شۆک بوون و ئومێدەواربوون کە ترەمپ بیرۆکەی خۆی بگۆڕێت. ئەوان سووربوونی خۆیان لە سەر شەڕی دژی داعشیش دووپاتکردەوە و لە کاتی ئەو بڕیارەشدا لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لە پێشڕەویدا بوون.
زوو گەیشتمە ئەو ئەنجامەی کە ناتوانم بەشێوەیەکی کاریگەر ئەم ڕێنماییە نوێیانە جێبەجێبکەم و لە ڕۆژی 22ی کانوونی یەکەمدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەشکرد. بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەجێهێشتنی سووریا بە بێ هەڵسەنگاندن، ڕاوێژکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکان یان کۆنگرێس، بە بێ هەڵسەنگاندنی مەترسییەکان یان بەگرنگدانانی ڕاستییەکان درا. دوو ڕۆژ دوای تەلەفۆنەکەی پۆمپیۆ، ترەمپ لە تویتێکدا نووسی ئێمە لە سووریا داعشمان تێکشکاندووە. بەڵام ئەو قسەیە ڕاست نەبوو و ئێمە ئەو کاتەش لە سەر بۆردوومانکردنی دەوڵەتی ئیسلامی بەردەوام بووین. چەند ڕۆژێک دوای ئەوە، ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد کە سعودیە ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ خەرجکردنی پارەی پێویست بۆ ئاوەدانکردنەوەی سووریا، بەڵام ئەوەش ڕاست نەبوو و سعودییەکانیش خۆیان ئەوەیان پشتڕاستکردەوە. ترەمپ هەروەها پێشنیازی کرد کە دەکرێت هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ماوەی 30 ڕۆژدا سووریا بەجێبهێڵن، کە ئەوەش لەگەڵ لۆژیک یەکناگرێتەوە.
لەوانەش خراپتر، ترەمپ ئەم بڕیارە پێشوەختەی دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#، سەرۆککۆماری تورکیا دا. ترەمپ ئەو پێشنیازەی ئەردۆغانی وەرگرت کە تورکیا شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی لەناو سووریادا دەکات. ئەوەی ڕاستی بێت، بە بێ پاڵپشتی پێویستیی سەربازیی ئەمریکا، تورکیا ناتوانێت بەدووری سەتان میل لە سنوورەکەی لە ناوچەیەکی دژواردا ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدات. دواتر، بەشی زۆری ئەو گروپە ئۆپۆزیسیۆنە سوورییانەی کە لە لایەن تورکیاوە پاڵپشتیان دەکرێت تووندڕەون و بەئاشکرا ویستی خۆیان بۆ شەڕکردن دژی کورد، نەوەک دەوڵەتی ئیسلامی دەربڕیووە.
دواین پێشنیازی ترەمپ کە لە ڕێگای تویتەوە بوو، داوای ناوچەیەکی ئارامی 20 میلی دەکات- کە ئەردۆغان دەڵێت تورکیا ئەو ناوچەیە دروستدەکات. دووبارە وادیارە لەم پێشنیازەشدا هیچ پرۆسەیەک و ڕاڤەیەک نەکراوە. ئەم ناوچەیە تەواوی ناوچە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا دەگرێتەوە. هیچ هێزێک ئامادە نیە کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچەیە لەئەستۆ بگرێت و کاتی ئەوەش لەبەردەستدا نیە کە هێزێک دروست بکرێت، چونکە سەربازانی ئەمریکا دەکشێنەوە. دواتر، دەکرێت چوونی هێزی ئۆپۆزسیۆنی نزیک لە تورکیا ببێتەهۆی ئاوارەبوونی هەزاران کورد و دەکرێت ئەو کارە ببێتە هەرەشەیەکیش لە سەر پێکهاتە کریستیانەکان کە لەو ناوچەیە بە پەرش و بڵاوی دەژین.
هەر ئێستاش کاریگەرییە ستراتیژییەکانی بڕیارەکەی ترەمپ دەرکەوتوون: تاوەکو تورکیا سنووری خۆی لە ناو سووریا زیاتر بکات، هاوبەشە عەرەبیەکانمان لە ناوچەکەدا زووتر بەرەو دیمەشق دەڕۆن. شتێکی ڕێککەوت نیە کە دوای قسەکەی ترەمپ، هەریەکە لە بەحرەین و ئیمارات باڵیۆزخانەکانیان کردەوە. ئەم وڵاتانە و سعودیە و میسر و ئوردن باوەڕیانوایە کە مامەڵەکردن لەگەڵ دیمەشق یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ڕووسیا و ئێران و تورکیا لە سووریا و گرنگییش بە تێڕوانینە دژ بەیەکەکان لە واشنتنەوە نادەن. هەسەدەش، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دەکرێت زوو بەتەنیا بەجێبهێڵدرێت و بە هێزی نەیاریش دەورە دراوە، گفتوگۆکانی لەگەڵ ڕژێمی بەشار ئەسەد خێراتر کردووە. تەنیا چەند ڕۆژێکیش دوای بڕیارەکەی ترەمپ، تورکیای هاوپەیمانی ناتۆ بە ئاراستەی ڕووسیا هەنگاوی نا و بەرپرسانی باڵای ڕەوانەی مۆسکۆ کرد بۆ بڕیاردان لە سەر هەنگاوەکانی داهاتوو لە سووریادا. ئیسرائیلی نزیکترین هاوپەیمانیشمان لە ناوچەکەدا ڕووبەڕووی واقیعێکی نوێ بوەتەوە، چونکە زوو ئەمریکا لە سووریادا نامێنێت. تەنیا ڕووسیا و ئێرانیش بوون کە دەستخۆشیان لە بڕیارەکەی ترەمپ کرد. کاتێک ترەمپ ڕایگەیاند کە سووریا بەجێدەهێڵین، ئیدی هەر پێگە و ڕۆڵێک کە دەکرێت لەگەڵ ئەو دوو نەیارەمان لە سووریادا هەمانبووبێت، نەما.
ئەم ئاراستانە خراپتر دەبن، ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا ئاراستەکە نەگۆڕێت: چیدیکە هاوبەشەکانمان ئامادە نابن گوێمان بۆ بگرن و بڕیاری لەو جۆرەش دەدەن کە پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی ئێمە دەبن. نەیارەکانمان یاری بە کات دەکەن، چونکە دەزانن ئەمریکا لە کشاندنەوە نزیکە. دەوڵەتی ئیسلامی و گروپە توندئاژۆکانی دیکە ئەو بۆشاییە پڕدەکەنەوە کە کشانەوەی ئێمە دروستیدەکات و جارێکی دیکەش تواناکانیان بەدەستدەهێننەوە بۆ هەڕەشەکردن لە دۆستەکانمان لە ئەوروپا- هەروەک چۆن بەدرێژایی ساڵی 2016 ئەو کارەیانکرد- و دواجاریش هەڕەشە لە وڵاتەکەمان دەکەن.
شێوە نمونەییەکە بەو جۆرەیە کە ترەمپ هەموو کشانەوەیەک ڕابگرێت تاوەکو هەڵسەنگاندنێکی وردی دەربارەی مەترسییەکان، بارودۆخی دەوڵەتی ئیسلامی و گونجاویی ئەوەی کە تورکیا یان هەر لایەنێکی دیکە کە شوێنی ئێمە دەگرێتەوە، بەدەستدەگات. داواکردن لە پێنتاگۆن بۆ ئامادەکردنی پلانێکی تایبەت بە کشانەوە و جێبەجێکردنی ئەو پلانە بە بێ ئەو هەڵسەنگاندنانەی باسمکردن، کارێکی گێلانەیە. گۆڕینی بیروبۆچوون یان دانانی مەرج لە لایەن بەرپرسانی باڵاوە بەس نیە و دەبێت سەرۆکی ئەمریکا خۆی بەوە هەڵبسێت.
بەرپرسانی ئەمریکا هەوڵدەدەن ئاماژە بەوە بکەن کە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا گرنگ نییە. لەم چەند هەفتەی دواییدا، ئەوان ئاماژەیان بەوەکردووە کە دەکرێت تەواوی ئامانجەکانمان لە سووریا بەدەستبهێندرێن، لەوانەش دەکردنی ئێران و گۆڕانکاری سیاسیی لە دیمەشقدا. ئەمە لە کاتێکدایە ترەمپ دەڵێت کە سووریا تەنیا لم و مەرگی تێدایە و ئاماژە بەوەشدەکات کە بەرپرسانی ئێران لەوێ دەتوانن هەر کارێک بکەن کە دەیانەوێت. ئەم یەکنەگرتنەوەیە لە نێوان ئامانجە دەربڕاوەکان لە لایەن بەرپرسانی ئەمریکا و تێڕوانینە پێچەوانەکانی ترەمپ زیاتر شەرعیەتی ئەمریکا لاواز دەکات.
سیاسەتێکی واقیعیانەتری تایبەت بە سووریا دەبێت ئەم ڕاستییانە لەبەرچاو بگرێت. یەکەم، ئێمە سووریا بەجێدەهێڵین. دەکرێت ئەو کارە لە ماوەی شەش مانگ، چوار مانگ یان کەمتر ئەنجامبدەین، بەڵام ترەمپ بەردەوام ئەو خاڵەی ڕوونکردوەتەوە کە دەیەوێت لە سووریا بچێتە دەرەوە. تاوەکو بۆ ماوەیەکی درێژتر ڕێگری لەم واقیعە بکرێت یان بەو جۆرە پێناسە بکرێت کە ئەو کارە جیاوازییە لە تاکتیکدا، مەترسی چوونە دەرەوەیەکی شەرمەزارکەرانە و هێرش دژی هێزە ئەمریکییەکان و دەستبەرداربوونی تەواو لە هەسەدە بە بێ هەبوونی پلانێک بۆ دوای کشانەوەکە، خراپتر دەبێت.
پێویستە ئێستا سەرنجەکە لەسەر پاراستنی سەربازەکانمان و چوونە دەرەوە بەشێوەیەکی سەلامەت بێت؛ داواکردن لە سەربازەکانمان بۆ ئەوەی کارێکی زیاتر لەوە بکەن مەترسییەکە زیاتر دەکات، ئەوەش کاتێک دەکشێینەوە.
دووەم، ئەسەد لە دەسەڵات دەمێنێتەوە. ئێستا ئەم واقیعە لە بیری هاوبەشە هەرێمایەتیەکانماندایە، لەوانەش سعودیە و ئیسرائیل کە هاوشێوەی هەر کەسێکی واشنتن لە بەرامبەر ئێراندا توندن، بەڵام لەوەش تێدەگەن کە بە بێ ئێمە هەر دەرفەتێک بۆ لابردنی ئەو دیکتاتۆرە کۆمەڵکووژە کە لە لایەن ئێران و ڕووسیاوە پاڵپشتی دەکرێت، خەونە.
سێیەم، تەنیا هەسەدە سەقامگیریی ئەو ناوچانە دابیندەکات کە پێشتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسلامییدا بوون. هیچ هێزێک ناتوانێت شوێنی هەسەدە بگرێتەوە. کاتێکیش ئەمریکا ئەوێ بەجێدەهێڵێت، هەسەدە پێویستی بە یارمەتیدەرێک هەیە، چونکە ئەگەر وانەبێت ئەوا مەترسی هەڵوەشاندنەوەی هەیە و ئەوەش بۆشاییەک دروستدەکات کە دەکرێت ببێتەهۆی بەهێزبوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی. بۆ هێشتنەوەی سەقامگیریی، دەکرێت هەسەدە هیچ بژاردەیەکی نەبێت جگە لە ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق بۆ ئەوەی بچێتە ژێر چەتری دەوڵەتی سووریاوە. دەکرێت ئەم ئەنجامە نەخوازراوە پێویست بێت بۆ ڕێگەگرتن لە شکستێکی ستراتیژی و مرۆیی.
چوارەم، لە بابەتی سووریادا تورکیا هاوبەشێکی جێگەی متمانە نییە. ئەو هێزە ئۆپۆزیسیۆنانەی کە تورکیا پاڵپشتیان دەکات کەسانی تووندئاژۆیان تێدایە و کەمیشن و ناتوانن ببنە ئاستەنگێکی کاریگەر بۆ ئەسەد یان ئەڵتەرناتیڤێکی گونجاو بۆ هەسەدە. ئەو ناوچانەی سووریا کە بە ڕووکار لەژێر کۆنتڕۆڵی تورکیادان، وەک پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات، ئەلقاعیدە تێیاندا بەهێزە. ویلایەتە یەکگرتووەکان دەتوانێت یارمەتی تورکیا بدات بۆئەوەی سنوورەکانی بپارێزێت، بەڵام چوونی سوپای تورکیا و چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیا بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەک ئەوەی کە ئێستا باسدەکرێت، دەبێتەهۆی بێسەروبەری و ڕەخساندنی ژینگە بۆ تووندئاژۆکان بۆئەوەی بەهێز ببنەوە.
هەربۆیە، دەبێت ئامانجەکانی ئەمریکا لە سووریا کورت بکرێنەوە بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی مەترسیی بەهێزبوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی و ڕێگەگرتن لە هەبوونێکی بەهێزیی سەربازییانەی ئێران بەجۆرێک کە هەڕەشە نەبێت بۆ سەر ئیسرائیل. ئامانجی یەکەمیان لەو ڕێگەیەوە بەدەست دەهێندرێت کە دڵنیابین لەوەی هەسەدە دەستی لێنادرێت و فڕۆکەی ئەمریکیش بەردەوام دەچێتە ئاسمانی ئەو ناوچەیە، ئەوەش لەرێگەی کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ ڕووسیا. ئامانجی دووەمیش بەدەستدەهێندرێت لەرێگەی پاڵپشتیکردن لە ئیسرائیل لەوەی کە بەم دواییە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دانیانپێدانا، ئەویش هێرشی ئاسمانی وردە بۆ سەر هەڕەشەکانی ئێران لە سووریادا.
ئەم ئامانجە دیاریکراوانە جێی ڕەزامەندی ئەوانە نین کە ئومێدێکی گەورەتریان بۆ سووریا هەیە، بەڵام ئەو ئومێدانە مردن. لەگەڵ نزیکبوونەوەی چرکەساتی بەجێهێشتنی ئەمریکا، دەبێت ئەوەندە بپارێزین کە لەتواناماندایە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە گرنگەکانی ئەمریکا و دەکرێت ئەوەش زەحمەت بێت.
دژبەیەکییەکە لەوەدایە، سەرۆکی ئەمریکا هەر لە سەرەتاوە ڕایگەیاند کە تێکشکاندنی دەوڵەتی ئیسلامی ئامانجەکەی بوو. لە ساڵی 2016دا، سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنیدا کە داعش تێکوپێک بشکێنێت. بەڵام بەداخەوە بژاردەکانی ئەمدواییەی سەرۆکی ئەمریکا ژیانێکی نوێی بە دەوڵەتی ئیسلامی و نەیارەکانی دیکەی ئەمریکا بەخشیوەتەوە.
وەرگیڕانی: عەلی زەڵمی
سەرچاوە: ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی[1]
#18-01-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,877 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 18-01-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-01-2019 (5 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 18-01-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-01-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-01-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,877 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 514,907
Kuvat 104,262
Kirjat 18,882
Liittyvät tiedostot 94,725
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 1.016 toinen!