لە چەند لایەک و ئاژانسێکی هەواڵەوە بڵاوبووەتەوە کە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و #پارتی دیموکراتی کوردستان# لەسەر کاندیدێکی بێ لایەن ڕێککەوتوون بۆ پۆستی وەزارەتی داد لە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی.
بۆ هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەم هەواڵە سەرلەبەری ناراستە و سەرچاوەکەی چەواشەکارە و لەلایەن #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# هیچ ڕێکەوتنێکی لەو جۆرە نەبووە و نییە، یەکێتی ئەو پۆستە بە مافی تەواوی خۆی دەزانێت و سوورە لەسەر داکۆکیکردن لەم مافە و هەر بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو هەواڵە نادروستە ئەم ڕوونکردنەوەیەمان بە پێویست زانی.
#18-01-2019#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,641