سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کەوا ڕیگای دەربەندی گۆمەسپان کە بۆ سەر چیای سەفین دەچیت لەمەفرەقەکەوە بۆسەر شاخی سەفین پاک نەکراوەتەوە لەبەفر، بەهۆی ڕیژەی زۆری بەفرەکە ئێستا ڕێگاکە بەستوویەتی و بووە بەشەختەوبەستەڵەک، بۆیە بەریگایەکی مەترسیدار دادەنرێت.
بۆیە داوا لەشۆفێرانی بهڕیزمان دەکەین کەوا ئەم ڕیگایە بەکار نەهێنن تاوەکو پاک دەکرێتەوە و شەخته و بەستەڵەکەکە نامێنێت و تکایان لێدەکەین کە بۆ گرتنی وێنەیەکی ناو بەفر خۆیان تووشی کێشە نەکەن، چونکە بەم دۆخەی ئیستای ڕیگاکە و بەم نزمبوونەوەی پلەی گەرمییە تیمەکانی بەفر ڕاماڵینیش کارەکانیان سەختبووە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی #هەولێر#
#18-01-2019#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,033 جار هاتیە دیتن