هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، 15-16ی کانوونی دووەم\25-26ی بەفرانبار لە ناوچەی شێراوا و شەرا-ی عەفرین دژی گرووپەچەتەکانی فرقەی هەمزە، فرقەی 23 و جەبهەی شامیە کە سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرن، چەند چالاکییەکی کاریگەریان ئەنجام داوە. ڕاشیگەیاند، لە ئەنجامی ئه و چالاکییانەدا 5 چەتەی دەوڵەتی تورک کوژراون.
ڕاگەیەنراوی هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین:
#شەڕڤان#انی ئێمە بەردەوامن لە چالاکییەکانیان دژی سوپای تورکی داگیرکەر و گرووپەچەتەکانی سەر بە ئەوان لە عەفرین و دەوروبەری. له و چوارچێوەیەدا، ڕێکەوتی 15 و 16ی کانوونی دووەم\25 و 26ی بەفرانبار لەنێو شاری عەفرین و ناوچەکانی شێراوا و شەرا 3 چالاکیی کاریگەر لە دژی داگیرکەران ئەنجام دران و 5 چەتە کوژران:
- ڕێکەوتی 15ی کانوونی دووەم\25ی بەفرانبار شەڕڤانانی ئێمە لە گەڕەکی مەحموودیەی نێو شاری عەفرین لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سەر بە گرووپی چەتەکانی فرقەی هەمزە چالاکییەکیان ئەنجام دا. له و چالاکییەدا چەتەیەک کوژرا و 3 چەتەی دیکەش بەسەختی بریندار بوون.
- ڕێکەوتی 16ی کانوونی دووەم\26ی بەفرانبار شەڕڤانانی ئێمە لەسەر ڕێگەی گوندی باسووفان-ی سەر بە ناوچەی شێراوا دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کە هەژمارێک چەتەی سەر بە فرقەی هەمزە و فرقەی 23ی تێدابوون، چالاکییەکیان ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا 3 چەتە کوژران کە یەکێکیان ناوی ئەحمەد ڕاغب چەلۆ-یە.
- ڕێکەوتی 16ی کانوونی دووەم\26ی بەفرانبار شەڕڤانانی ئێمە لە گوندی مالکیەی سەر بە ناوچەی شەرا لە دژی چەتەیەکی سەر بە گرووپی جەبهەی شامیە چالاکییەکی نیشانەشکێنییان ئەنجام دا و چەتەکە کوژرا.[1]
#17-01-2019#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 1,979 ganger
Skriv din kommentar om dette elementet!