پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,117
Kuvat 105,433
Kirjat 19,106
Liittyvät tiedostot 96,027
Video 1,291
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
زیانی ئاگرکەوتنەوەکانی ساڵی 2018، 34 ملیار دینار بووە
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
زیانی ئاگرکەوتنەوەکانی ساڵی 2018، 34 ملیار دینار بووە
Tilastot ja selvitykset

زیانی ئاگرکەوتنەوەکانی ساڵی 2018، 34 ملیار دینار بووە
Tilastot ja selvitykset

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانی، ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان 6 هەزار و 48 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون کە زیانەکانیان بە 34 ملیار و 167 ملیۆن دینار خەمڵێنراوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانی لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی #گەرمیان# و ڕاپەڕین و شارۆچکەی #سۆران# دراونەتە ڕووداو، لە سنووری پارێزگای #دهۆک# 1.415 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراون و زیانەکەشیان بە 4 ملیار و 13 ملیۆن دینار خەمڵێنراوە. لە پارێزگای #هەڵەبجە# 359 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە هەبووە کە زیانەکەی بە 177 ملیۆن دینار خەمڵێنراوە. لە ئیدارەی ڕاپەرین 558 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە و زیانەکەی بە ملیارێک و 106 ملیۆن دینار خەمڵێنراوە، لە ئیدارەی گەرمیان 563 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی جۆراوجۆر تۆمار کراون کە زیانە داراییەکەی بە نزیکەی 720 ملیۆن دینار خەمڵێنراوە. زیانی 448 ڕووداوەکەی ئاگریش لە سۆران بە 447 ملیۆن دینار خەمڵێنراوە.
لە پارێزگای #هەولێر# 1.771 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە، هەروەها لە #سلێمانی#ش 934 ڕووداو تۆمارکراون، بەڵام بە پاساوی نەبوونی ئامار، هەردوو بەڕێوەبەرایەتی شارستانیی هەولێر و سلێمانی ئامادە نەبوون زیانە داراییەکان بۆ (رووداو) ئاشکرا بکەن، بەڵام بە سوودوەرگرتن لە ژمارەی ئاگرکەوتنەوە و زیانەکانی لە پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی دیکە، ئابووریناسێک ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگای هەولێر بێجگە لە هەردوو ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی لەنگەو و بازاڕی سێبیران لە قەیسەری، بە نزیکەی چوار ملیار دینار و هی پارێزگای سلێمانی بە نزیکەی سێ ملیار دینار خەمڵاند.
بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر، لە ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی لەنگە 1.288 دووکان و عەرەبانە و مێز سووتان و زیانەکەشیان بە 18 ملیار و 475 ملیۆن دینار خەمڵێنراوە. هەروەها لە بازاڕی سێبیرانی هەولێر، 34 دوکان سووتان و زیانەکەشیان بە سێ ملیار و 229 ملیۆن دینار خەمڵێنراوە.
زۆرترین ئاگرکەوتنەوەکانی ساڵی ڕابردوو لە سنووری پارێزگای هەولێر بووە و زیانەکانیشیان بە 25 ملیار و 704 ملیۆن دینار دەخەمڵێنرێ.
عەمید شوان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی لە هەولێر، بە (رووداو)ی گوت: ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی 2018 بەراورد بە ساڵی 2017 کەمی کردووە، بەڵام ئەو هۆکارەی وایکردووە زیانەکان زیاتر بن، هەردوو ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی لەنگە و سێبیرانی سەنتەری شاری هەولێر بوو.
عەمید شوان هۆکاری زۆریی زیانەکانی ئەو دوو شوێنەی ڕوونکردەوە و گوتی: بازاڕی لەنگە شەو ئاگری گرت و پاسەوانەکانی بازاڕەکە درەنگ ئێمەیان ئاگادار کردەوە، بەهۆی تەسکیی کۆڵانەکان و زوو گڕگرتنی ئەو شمەکانەی لە دوکانەکاندان، کوژاندنەوەی ئاگرەکە 10 سەعاتی خایاند. هەروەها بەهۆی ئەو قەرەباڵغییەی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی سێبیران دروستیان کرد، ئاگرەکە درەنگ کۆنترۆڵ کرا.
عەمید شوان هۆشداری دا لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکەی بازاڕی لەنگە لە شوێنانی دیکە و گوتی: دوای ئەم ڕووداوە، سەرووی خۆمان ئاگادار کردووەتەوە لە ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەی هاوشێوە، بە تایبەت لە بازاڕی نیشتمان و بازاڕی کووران، چونکە بازاڕی نیشتمان سیستەمێکی پێشکەوتووی بۆ کوژاندنەوەی ئاگر تێدا نییە، بازاڕی کوورانیش شەقامەکانی زۆر تەسکن و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی ناگاتێ، بۆیە ئەو دوو شوێنە مەترسی گەورەیان لەسەرە.
بەگوتەی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە چوار هۆکار وادەکەن زیانەکانی ئاگرکەوتنەوە زۆر بن. یەکەم: درەنگ ئاگادارکردنەوەی ئاگرکوژێنەوە. دووەم: قەرەباڵغی ڕێگاکان کە زۆرجار تیمەکان ناتوانن بە زووترین کات بگەنە شوێنی مەبەست. سێیەم: پابەندنەبوونی خەڵک و شوێنە بازرگانییەکان بە دانانی ئامێری ئاگرکوژاندنەوە. چوارەم: بەستنی کارەبا لەماڵ و شوێنە بازرگانی و گشتییەکان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی. هەروەها خراپیی کواڵیتی کەرەستە کارەباییەکان.
لەڕووی زۆریی ژمارەی ئاگرکەوتنەوەکان و زیانە داراییەکانی ساڵی ڕابردوو، پارێزگای دهۆک بە پلەی دووەم دێت کە 1.415 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون و زیانەکەشیان 4 ملیار و 13 ملیۆن دینار بووە، ژمارەی ئاگرکەوتنەوەکانیش بە بەراورد بە ساڵی پێشتر زیادیان کردووە.
رائید بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک، دەڵێت: لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆک 62 بنکەی ئاگرکوژێنەوەمان هەیە، 5 بنکەیان لەنێو سەنتەری شاری دهۆک لەگەڵ 1200 کارمەند ئەمەش ژمارەیەکی کەمە. بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکان پێویستمان بە بەزیادکردنی بنکەی ئاگرکوژێنەوە هەیە، بەتایبەت لە کۆمەڵگای باگێری و کانی ماسی و شارەدێی مانگیشکێ، پێویستمان بەزیادکردنی 20 بنکەی دیکە هەیە، هەروەها پێویستمان بە هەلیکۆپتەری ئاگرکوژێنەوە هەیە، چونکە هەندێک ڕووداو ئۆتۆمبێلی ناگاتێ، بۆ نموونە چیاکان.
بە گوتەی بێوار عەبدولعەزیز، زۆربەی ئاگرکەوتنەوەکانی سەنتەری شاری دهۆک بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی شار و قەزاو ناحیەکان، زۆرترین ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە سووتانی دارستان و ڕەز و پاوان و باخ و بەروبوومی کشتوکاڵی بووە کە 1.311 ڕووداو تۆمار کراون، بەپلەی دووەم سوتانی ماڵ دێت کە ئاگر لە 773 ماڵ بەربووە، زۆربەشیان بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە. بەپلەی سێیەمیش سوتانی ئۆتۆمبیل دێت کە بەهۆکاری جیاواز 442 ئۆتۆمبێل سووتاون. هەر بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ 118 کەس مردوون.
د.لوقمان عوسمان عومەر، پسپۆڕی گەشەپێدانی ئابووری و بانک لە کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووریی زانکۆی سەڵاحەددین دەڵێت :رووداوی ئاگرکەوتنەوە حاڵەتێکی ئاساییە و لە وڵاتانی زۆر پێشکەوتووش ڕوودەدات، بەڵام مایەی سەرسوڕمانە لە هەرێمێکی بچووکی وەک کوردستان لە ساڵێکدا زیاتر لە 6000 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ڕووبدەن و زیانی ساڵانەشیان زیاتر لە 20 ملیار دینار بێ.
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، زیانەکان دوای ئاگرەکەش بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام دەبن، چونکە چالاکی ئابووری لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە بۆ ماوەیەکی درێژ دەوەستێ یان خاو دەبێتەوە. جگە لەوەش چاککردنەوەی شوێنە سووتاوەکە خەرجیی زۆری دەوێ.
سەبارەت بە چۆنیەتی کەمکردنەوەی زیانەکانی ئاگرکەوتنەوە، ئەو مامۆستایەی زانکۆ پێشنیاز دەکات حکومەت کۆمپانیای دڵنیایی دابمەزرێنێ، یان هانی کەرتی تایبەت بدات، چونکە کۆمپانیاکانی دڵنیایی دووکاندار و خاوەنی شوێنە بازرگانییەکان ناچار دەکەن سیستمی پێشکەوتووی ئاگرکوژێنەوە بۆ شوێنەکانیان دابنێن. هەروەها لەکاتی ئاگرکەوتنەوەدا کۆمپانیاکانی دڵنیایی ناچار دەبن قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکەنەوە.[1]
#17-01-2019#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,736 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 17-01-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-01-2019 (5 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ڕووداو (هاتووچۆ، سروشتی و ...)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 91%
91%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 17-01-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 17-01-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 17-01-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,736 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,117
Kuvat 105,433
Kirjat 19,106
Liittyvät tiedostot 96,027
Video 1,291
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.313 toinen!