הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,215
תמונות 105,530
ספרים 19,123
קבצים הקשורים 96,177
Video 1,299
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
مەخموور لەبیرەوەرییەکانی مامۆستا شوکریە ڕواندزی دا
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەخموور لەبیرەوەرییەکانی مامۆستا شوکریە ڕواندزی دا

مەخموور لەبیرەوەرییەکانی مامۆستا شوکریە ڕواندزی دا
لەساڵی 1959 پرۆژەی بەراوکردنی دەشتی قەراج و #مەخموور#م پێشکەشی وەزیری شارەوانی عێراق کردووە

بیرەوەرییەکانی مامۆستا شوکریە #ڕواندز#ی لە کۆتایی ساڵانی پەنجاکان لەمەخموور

هەرکەسێک لەهەر پلەو پایەک بوایە ئەگەر ویستی سزادانیان لەسەر بوایە دووریان دەخستەوە بۆ مەخموور

هیوادارم بەرپرسانی مەخموورو دەسەڵاتدارانی #هەولێر# قەت و قەت نەهامەتی و دەردەسەری و تاڵی و سوێری ئەم خەڵکە خۆراگرە لەبیر نەکەن و بیکەنە نموونەی شارێکی سەردەمیانەو پێشکەوتوو

ئا: بەختيار
زۆرن ئەوانەی لەسەر هەلوێستی کوردانەیان لەسەر زێدی باب و باپیرانیان ئاوارەبوونە، مامۆستا شوکریە حەمەدئەمین ڕواندزی، کە دەکاتە هاوسەری خوالێخۆشبوو (عومەر شێخەڵا دەشتەکی) یەکێک بووە لەوکەسانەی کە لەکۆتایی ساڵانی پەنجاکان لەسەر هەلوێستی کوردانەی بەبڕیارێکی پەروەردەی هەولێر لەشارۆچکەی ڕواندز ڕەوانەی شاری مەخموور دەکرێت و ماوەی چوار ساڵ خزمەتی بواری پەروەردەو خوێندنی کردووەو لەیادەوەرییەکانی خۆیدا کۆمەڵی زانیاری گرنگ لەبارەی ڕەوشی مەخموورو ڕەوتی خوێندن لەکۆتایی ساڵانی پەنجاکان لەمەخموور دەخاتەڕوو.
دوای ئەوەی لەساڵی 1957 مامۆستا شوکریە ڕواندزی لەگەڵ دایک و باوکی لەکاتژمێر 8ی بەیانی لە ڕواندز بەرێدەکەوێت بۆ کاتژمێر 8ی شەو دەگاتە مەخموور، کە ئەوکاتە کچێکی تەمەن 20 ساڵان بووە، خۆشبەختانە لەکاتی گەیشتنیان بۆ مەخموور سەرەتا دەچنە قوتابخانەی سەرەتایی کچانی مەخموور لەلایەن مامۆستایەکی ئافرەتەوە بەناوی (نەسرین ڕەشید) پێشوازی لێدەکرێت، کە پێشووتر هەردووکیان خانەی مامۆستایانی کچانی بەغدایان تەواوکردبوو، دوای مانەوەی شەوێک لەمەخموور بۆ بەیانییەکەی باوکی مامۆستا شوکریە دەگەڕێتەوە ڕواندز. دوای جێگیربوونی مامۆستا شوکریە لەمەخموور ژوورێکی قوتابخانە وەردەگرێت و ڕۆژی 29-11-1957 بۆ یەکەمجار وەکو مامۆستا لەمەخموور دەستبەکاردەبێت.
مەخموور لەگوندەکانی خوارووی عێراقیش بێنازتربوو
مانەوەی مامۆستا شوکریە لەکۆتایی پەنجاکاندا لەمەخموور کارێکی ئەستەم و ناخۆش بووە، بەتایبەت بەهۆی دوورکەوتنەوەی لە خزم و کەسوکارو هاورێیان و شارە جوانەکەی ڕواندز، جگە لەمەش مەخموور ئەو سەردەمە زۆر فەرامۆشکراوو پەراوێزکراوبوو هەروەک ئێستاکە. هەروەک مامۆستا شوکریە دەگێرێتەوە مەخموور لەکۆتایی پەنجاکاندا زۆر پەراوێزکراوبوو لەلایەن ڕژێمی عێراقییەوە تائێستاکەشی لەگەڵدا بێت، مەخموور ئەوکاتە دووربوو لەهەموو سیمایەکی شارستانی و خوشگوزەرانی و هەموو خزمەتگوزارییەک و تەنانەت لەکەمترین مافی ژیان لە (ئاوو کارەباو خانووبەرەو ڕێگاوبان و بازاڕو دامودەزگای شیاو شوێنی حەسانەوەو پارک و سەوزایی و..هتد) بێبەشبوو).هەروەها مامۆستا شوکریە لەبارەی مەخموورەوە دەڵێت: ئەگەرچی مەخموور بەناوچەیەکی دێرین و بەپیت دادەنرێت بەتایبەت لەگەنم و جۆو دانەوێلەی تر، بەڵام ئەوکاتە وامدەزانی گواستراومەتەوە بۆ ناوچەیەکی بیابان و تەنانەت مەخموور لە گوندەکانی خوارووی عێراقیش بێنازتربوو.
رەوشی یەکەمین قوتابخانەی کچان لەمەخموور چۆن بوو
سەبارەت بەیەکەمین قوتابخانەی کچان لەمەخموور، مامۆستا شوکریە لەیادەوەرییەکانی خۆیدا بۆ دەنگی مەخموور دەگێرێتەوە قوتابخانەی سەرەتایی کچانی مەخموور لەکۆتایی ساڵانی پەنجاکان بینایەکەی بەشێک بوو لەمزگەوتی ناو بازاڕ کە پێکهاتبوو لە هەشت ژووری بچووکی بێ هەیوان و گۆڕەپانێکیشی هەبووە، ئەوکاتە قوتابخانەکە پێکهاتبوو لە سێ پۆل (1-2-3)و ژمارەی قوتابیەکانیش (35) قوتابی کچ بوون، ئەوکاتە بارودۆخی قوتابخانەکە لەئاستێکی نزم دابوو، هەندێ قوتابی بێ ڕەحلە بوون و لەسەر تەنەکە دادەنیشتن بەتایبەت قوتابیانی پۆڵی یەکەم، هەروەها دەڵێت زۆربەی قوتابیەکان منداڵە جوتیارو هەژارو بێکارو نەداربوون، ڕێژەیەکی کەم نەبێت کە حاڵ و بژێوی خێزانەکانیان باش بوو، بەڵام ئەوانیتر پۆشاک و پێلاویان باش نەبوو، بەشێکیان پێلاوەکانیان لاستیک بوو یان (قاپ قاپ) کە لەپارچە تەختەیەک دروستیان دەکردو قایشەکی دوو پەنجەبەرینی بەسەرەوەبوو، ئەوکاتە ژمارەی مامۆستاکان تەنها 2 مامۆستا بووین لەگەڵ بەردەستێک و لەگەڵ بەرێوبەرێکی عەرەبی خەڵکی #موسڵ# کە هاوسەرەکەی ئەفسەرێکی پۆلیسی قەزاکە بوو، کە بەداخەوە ئەم بەڕێوەبەرە وەکو هاوسەرەکەی هەڵسوکەوتی لەگەڵ قوتابیەکان زۆر نامرۆڤانەبوو، بۆ نموونە بەشێک لەو خواردنانەی کە ئەوساکە بەقوتابیان دەدرا وەکو (شیرو پەنیرو خورماو میوەو نان و..هتد) دەیدا بەکچەکەی خۆی کە لەگەڵ خۆی دەیهێنا بۆ قوتابخانەو بەشێکی لەخواردنەکانی دەناردەوە بۆ ماڵەوە، هەروەها ساڵانە پارچە قوماش دەدرا بەقوتابیان لەویش بەشێکی بۆ کچەکەی خۆی دەبردەوە، تەنانەت هەندێ لەتکەنانیشی بۆ سەگەکەی دەبردەوە ماڵەوە، هەروەها ئەو ئاوەی بەتانکەر (ئاوی شیرناو) دەهات بۆ قوتابخانە دەیشاردەوەو دەرگای کۆگای قوتابخانەکەی زۆرجار کلیل دەدا، جگە لەمەش مامەڵەی لەگەڵ بەردەستی قوتابخانەکەمان زۆر خراپ بوو، ئەگەرچی من و مامۆستا نەسرین زۆرجار بەرەنگاری دەبووینەوە بەڵام بێسوودبوو.
بۆ خۆشوشتن لەمەخموور دەچوینە هەولێر
سەبارەت بەکێشەی ئاوی مەخموور لەکۆتایی ساڵانی پەنجاکاندا، مامۆستا شوکریە دەگێرێتەوە زۆرجار لەوەرزی زستان لەمەخموور بەهۆی باران بارینەوە چەندین ڕۆژ بێ ئاو دەبووین لەبەر گرفتی ڕێگاکان و قیرتاونەبوونیان، چونکە تانکەر نەدەگەیشتە سەر زێ یان شوێنەکانی تر بۆ ئاوهێنان، بۆیە هەندێ خەڵک سوودیان لەئاوی باران وەردەگرت، چونکە ئەوکاتە تۆری ئاوی خواردنەوە لەم قەزا دێرینە نەبوو، جگە لەمەش خەڵکانێک بەناچاری پشتیان بەچۆکەئاوێکی تاڵاو دەبەست، تەنانەت ئێمەی مامۆستایان ناچاردەبووین زۆرجار دەچووینە هەولێر بۆ سەروجلک شوشتن و جێبەجێکردنی کاری پێویست.
سەبارەت بەهاتووچۆی ڕێگای مەخموور دەگێرێتەوە ڕێگای هاتووچۆی مەخموورو هەولێر زۆر سەخت بوو، تەنها دوو ئۆتۆمبێل هەبوون، یەکێکیان پەستێکی لەدار دروستکراوبوو کە پێیاندەگوت (پەستی سلێمان)، ئەویتر (قەمەرە)یەک بوو کە شوفێرەکەی پیاوێکی مەسیحی بوو پێیاندەگوت (ئیبراهیم) وابزانم ناوی خۆی نەبوو، ئەوکاتە ئەگەر بمانویستبا سەفەر بکەین دەبوایە ڕۆژێک پێشتر سەیارە دابین بکەین.
مەخموور لەیادەوەرییەکانی مامۆستا شوکریەدا
لەیادەوەرییەکانی مامۆستا شوکریە باس لەوەدەکات کە بازاڕی ئەوکاتی مەخموور بازاڕێکی شیاو نەبووەو هەندێ لە دوکانەکان هەر بەناو دوکان بوونە لەژوورێکی بچووک و دەرگایەکی بچووک پێکهاتبوون، زۆرجار ژوورێکی ماڵان کراوە بەدوکان، زۆربەی دوکانەکانیش پێداویستی سادەو ساکارو تەنها بەرهەمی ڕۆژانەیان هەبووە. هەروەها دەگێرێتەوە کە لەکۆتایی پەنجاکان لەمەخموور چایخانەیەک هەبوو بۆ دانیشتن و ڕابواردن، لەگەڵ دوو قوتابخانەی سەرەتایی کچان و کوڕانی لێبوو، قوتابخانەکەی کوڕان کە بینایەکەی زۆر گەورەو شیاو بوو تاکو پۆلی شەشەم بوو، بەڕێوەبەرەکەی مامۆستا (محەمەد عەلی دزەیی)بوو، دوای گواستنەوەی ئەم قوتابخانەیە زۆر هەوڵمدا بۆ ئەوەی ئێمە بچینە شوێنی ئەوان ئەوەبوو دوای ماندووبوونێکی زۆر توانیم بیکەمە قوتابخانەی کچان، هەرچەندە ژمارەی پۆلەکان و قوتابیەکانیشمان کەم بوون.
سەبارەت بەبینایەی دامودەزگاکانی ئەوکاتی مەخموور، مامۆستا شوکریە ڕواندزی ئاماژەی بەوەدا هەندێ لە دامودەزگا حکومییەکان لەناو بینایەکی کۆنی سەردەمی عوسمانیدابوون وەکو قایمقام و پۆلیس و خەزێنەو دادگاو..هتد، هەندێکیشیان لەناو بینایەی لەقوڕ دروستکراوبوون وەکو کشتوکاڵ و بەیتەرەو پۆستەخانەو..هتد. هەروەها شەقام و کۆڵانەکانی ئەوکاتی مەخموور هەمووی هەر خۆل و خاشاک بوو لەزستان زۆر بەزەحمەت هاتووچۆ دەکرا، لەهاوینیش لەبەر تۆزی دەشتەکان دەبووە گەردەلوول و خۆلبارین، هەروەها ئەوکاتە کارەباش نەبوو، بەشەو لەمپەو فانۆس بەکاردەهات، ئەوانەی گوزەرانیان باشبوو هەندێکیان (لوکس)یان بەکاردەهێنا.
مەخموور وەکو مەنفایەک بەکاردەهات
سەبارەت بەخراپی ڕەوشی مەخموور، ئەو مامۆستایە دەڵێت: ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق وایان لەگەلانی عێراق کردبوو بەتایبەتیش گەلی کورد هەر هەژارو نەدارو بێدەرامەت بوون، خاوەنی خاک و ئاوو سامانی خۆیان نەبوون، بەتایبەت ناوچە دەشتاوییەکان زیاتر زوڵم لێکراوو پەراوێزکراو بوون، چونکە پێکهاتەو دانیشتووانیان چینی جوتیارو کرێکارو نەدار بوون، بەداخەوە زۆربەی دانیشتووانی ئەم ناوچانە بەدرێژایی وەرزەکانی ساڵ خەریکی کارکردن بوون، کەچی خێرو بێرەکەشی بۆ ئاغاو زۆردارەکان بوو، وەکو دەڵێن (لەگایەک تەنها گوێچکەیان بەردەکەوت)، بەداخەوە ڕەوشی مەخمووریش بەوجۆرە بوو زەوی و زاری هەژاران دەدرایە ئاغاو دەرەبەگەکان، شارۆچکەی مەخمووریش نمونەیەکی زیندووی ئەم بارودۆخەبوو، نەک وەک قەزایەک بەڵکو وەک گوندێکی بچووک دابڕاوو لەیادکراوبوو، هەربۆیە لەلایەن سەرانی عێراقەوە ئەگەر هەرکەسێک لەهەر پلەو پایەک بوایە ئەگەر ویستی سزادانیان لەسەر بوایە دووریان دەخستەوە بۆ مەخموور وەکو (مەنفا)، نمونەش بۆ ئەمە بەڕێوەبەری شارەدێی قەراج لەخوارووی عێراق هێنابویان بۆ مەخموور، هەروەها ئەفسەری بەرپرسی تەجنیدیش بەهەمانشێوە.
ژیانی تایبەتی مامۆستا شوکریە لەمەخمووردا
مامۆستا شوکریە ڕواندزی لەبارەی ژیانی تایبەتی خۆیەوە دەڵێت: ئەوکاتانەی لەمەخموور بووم هامشۆی خەڵکی مەخموورم دەکرد، بەتایبەت ماڵی مامۆستا محەمەد عەلی دزەیی و خێزانەکەی خاتوو (سامیە) کە ناسیاومان بوون لەبەر براژنەکەی کە خەڵکی ڕواندز بوون، ئەوان زۆر هاوکارییان دەکردم، هەروەها لەگەڵ ماڵی (ئەحمەد خدرە لەک) بەهۆی سامیەی کچیان کە قوتابی بوو لەگەڵ خوشکەزاکەم کە لەگەڵم بوو لەمەخموور، لەگەڵ (نەجات)ی کچی فوئاد موزەمیدو (فەوزیە)ی کچی هاوارئاغا هەر چواریان قوتابی پۆلی شەشەمی سەرەتایی بوون کە لەگەڵ قوتابیە کوڕەکان دەیانخوێند لەبەرئەوەی پۆلی شەشەمی کچان نەبوو، هەروەها ماڵی (حەسەن حوسنی)و ماڵی (ئەحمەد فەقێ)و بەڕێوەبەری خەزێنە چونکە ئەوانیش ساڵانێک لەرواندز بوون، و لەگەڵ ماڵی سابیرئاغاو هاوارئاغا، پاشانیش لەگەڵ (لعلی) دایکی شەهیدی نەمر (ئیبراهیم محەمەد عەلی دزەیی)و ماڵی براکەی (جەمیل محەمەد عەلی)و ماڵی (نادر سەفەر) بەهۆی بووکەکەیان (حەپسە) ئەو ماڵە کوڕێکیان هەبوو یادی بەخێر ناوی (سەدرەدین نادر سەفەر)بوو مەنەلۆجێستێکی زۆر بەتوانابوو شاعیرێکی میللی زۆر بوێربووو چەندین مەنەلۆجی ڕەخنەگرانەی هەڵبەستبوو، ئەم شاعیرە لەزۆربەی خۆپیشاندان و ئاهەنگ و بۆنەو یادەکان زۆر بوێرانەو بە حەماس شیعری پێشکەش دەکرد.
مامۆستا شوکریە ڕواندزی لەوەرزی بەهاران لەمەخموور سەردانی دەشتی کاکی بەکاکی قەراج و کەندێناوەی کردووە، بەتایبەت سەردانی (قەسران)و (حوسێنی غازی)و (سوڵتان عەبدوڵڵا)و..هتد، جگە لەمەش لەزۆربەی سەردانەکانیدا ڕۆڵی گرنگی بینیوە بۆ هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان و ژنانی ئەم ناوچەیە، بۆ ناساندن و ئاشناکردنیان بەمافە ڕەواکانیان و هاندان بۆ خوێندن و زانست و پەرەپێدان بەخوێندنی کچەکانیان.
مەخموور لەدوای شۆرشی 14ی تەمووز
دوای گۆرانکارییەکانی عێراق بەهۆی شۆرشی 14ی تەمووزی 1958ەوە بارودۆخێکی گونجاو هاتەپێش، ئەوەبوو لەسەرەتای خوێندنی 1958/1959 لەسەر داواکاری جەماوەری مەخموور بەیارمەتی حیزبی شیوعی و ڕێکخراوەکان هەندێ گۆرانکاری لەمەخموور کرا، لەوانە بەرێوەبەری قوتابخانەی کچان کە ژنی بەرپرسێکی پۆلیسی مەخموور بوو لەسەرکار لابردراو لەجێگای ئەو مامۆستا شوکریە ڕواندزی بوو بەبەرێوەبەری قوتابخانەی کچانی مەخموور. هەر لەسەردەستی ئەو توانرا سەرجەم پۆلەکانی خوێندنی کچان لەپۆلی یەکەوە تا پۆلی شەشەم لەقوتابخانەی کچان بکرێتەوە، کە ئەوکات ژمارەی قوتابییەکان دەگەیشتە 100 قوتابی.
چۆنیەتی دامەزراندنی لقی مەخمووری ڕێکخراوی داکۆکیکردن لەمافەکانی ئافرەتانی عێراق
دوای شۆرشی 14ی تەمووز مامۆستا شوکریە پەیوەندی بەبزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتمانی لەمەخموور لەرێگای مامۆستا (محەمەد عەلی دزەیی) دەکات و پاشانیش پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەشەهیدی نەمر (ئیبراهیم محەمەد عەلی)ەوە دەکات، هەروەها دەڵێت: دوای ئەوەی لەرۆژی 29-11-1958 مۆلەتی (رێکخراوی داکۆکیکردن لەمافەکانی ئافرەتانی عێراق)درا، ئێمەش لقی مەخمووری ڕێکخراوەکەمان کردەوەو بەندەش بەلێپرسراوی ئەو لقە هەڵبژێردرام و دەستمانکرد بەوشیارکردنەوەی ئافرەتان بەمافە ڕەواکانیان، و ژمارەیەکی زۆری ئافرەتان ئامادەبوون لەبنکەی ڕێکخراوەکەمان، تەنانەت هاوسەری یەکەمی هاوارئاغا (تنگر)خان ئامادە دەبوو، هەروەها زۆر چالاکی جۆراوجۆرمان ئەنجامدەدا، تەنانەت لەکۆنگرەی یەکەمی ڕێکخراوەکەمان لەرۆژی #08-03-1959# من وەکو لێپرسراوی لقی مەخموور لەکۆنگرەکە ئامادەبووم لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لەئافرەتانی وڵاتانی دەرەوەو ناوەوەی عێراق و بەئامادەبوونی سەرۆک کۆماری عێراق (عەبدولکەریم قاسم)و سەرۆکی ڕێکخراوەکە (د. نزیهە دلیمی)کرا بەوەزیری شارەوانی عێراق وەک یەکەم وەزیری ئافرەت هەڵبژێردرا.
رۆڵی مامۆستا شوکریە لەپرۆژەی ئاودێری مەخموور
لەوبارەیەوە مامۆستا شوکریە دەگێرێتەوە دوای هەلومەرجی شۆرشی 14ەی تەمووزو پاش بیرکردنەوە لەبارودۆخی ئەم ناوچە وشکانییەو بەراوێژ لەگەڵ بەرپرسانی حیزبی شیوعی لەمەخموورو بەتایبەتی شەهید (ئیبراهیم محەمەد عەلی) بۆ پێشکەشکردنی پرۆژەیەکی بەراوکردنی (ئاودێری) دەشتی قەراج و مەخموورو پێشتر هەبوونی پرۆژەیەکی سادەو ساکاری سەردەمی عوسمانییەکان کە لەزێ ئاویان هێنابوو لەلای مەزاری سوڵتان عەولای عارەبی، ئەم پرۆژە تازەیە بۆ بەراوکردنی ئەم دەشتە پان و بەرینە لۆ ئەم خاکە بەپیتە دەبێتە هۆی سوودمەندبوونی هەزاران خێزانی جوتیارو کرێکارو بێکارو بێدەرامەتی ناوچەکان، سەرەڕای داهاتێکی گەورە بۆ وڵات، هەر بۆ ئەم مەبەستە چومە بەغدا وەک لێپرسراوی کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان لەمەخموور بۆ پێشکەشکردنی پرۆژەکە بەوەزیری شارەوانی کە سەرۆکی ڕێکخراوەکەمان بوو، بەناوی جەماوەری دەشتی قەراج ئەویش زۆر پێخۆشحاڵ بووو بڕیاری دا کە لەبەرنامەی ساڵی تازەی دابنێت وهەوڵی جێبەجێکردنی بدات، بەڵام بەداخەوە تەمەنی پۆستەکەی ماوەی پێنەدا ئەم پرۆژەیەو زۆر پرۆژەی سوودمەندی تر بۆ وڵات بەگشتی جێبەجێ بکات.
شانۆگەری لەقوتابخانەی کچان
لەساڵی 1959 لەسەردەستی مامۆستا شوکریە شانۆگەرییەک پێشکەش دەکرێت، لەوبارەیەوە دەگێرێتەوە هەر لەم ساڵەدا هەوڵمدا لەقوتابخانەی کچان شانۆگەرییەک نمایش بکرێت بەناوی (ئافرەت و نوشتە) ئەوکاتە خوشکەزاکەم (پاکیزە) بەشداری تێداکرد وەکو ئەکتەرێکی کچ، جگە لەم شانۆیە پاکیزە بەشداری شانۆگەرییەکی دیکەی کرد لەگەڵ قوتابیانی قوتابخانەی کوڕان بەناوی شانۆگەری (گوڵی خوێناو).
کاریگەری شۆرشی 14ی تەمووز لەسەر مەخموور
بۆ مێژوو دەبێ کاریگەری شۆرشی 14ی تەمووز لەسەر شارۆچکەی مەخموور بگوترێت، بەتایبەتیش پاش گەڕانەوەی شەهیدی نەمر (ئیبراهیم محەمەد عەلی) بۆ باوەشی شارەکەی پاش چەندین ساڵ لەدوورخستنەوەو ڕاوەدوونان و زیندانی کردن و ئازارو ئەشکەنجەدان، توانی سەرپەرشتی کردنەوەی بنکەی حیزبی شیوعی و دروستکردنی بەشەکانی ڕێکخستنەکانی تری بکات لەگەڵ هاورێیان و برادەرانی بۆ وشیارکردنەوەی چین و توێژەکانی کۆمەڵگاو هەوڵدان بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکانیان. هەر سەبارەت بەرۆڵی شەهید ئیبراهیم محەمەد عەلی، باسی لەوەکرد کە شەهیدی نەمر توانی کەسانی چالاک و دڵسۆز بێنێتە ناو ڕیزی حزب و دەتوانم بەبەڵگە بیسەلمێنم کە چەند کاریگەری هەبوو لەسەر هەندێ لەخاوەن موڵک و زەوییە گەورەکان بۆ بوونە دۆستی حزب یان چوونە ناو ڕیزەکانی زۆر بەدڵسۆزانە وەک ڕەحمەتی (سابیر عەزیز ئاغا) کە نزیکەی 2000 هەزار دۆنم زەوی خۆی لەناوچەی مەخموور دابەشی سەر جوتیارانی کرد، هەروەها نابێ ڕۆڵی (جەمیل محەمەد عەلی) برای شەهید لەیاد بکەین کە زۆر چالاکانە کاری دەکرد بۆ چاڵاککردنی بزوتنەوەی جوتیاران دژی ئاغاو دەرەبەگ و نەهێشتنی پێدانی زەویی جوتیاران بەئاغاکان.
لەکۆتاییدا
ئەگەرچی ساتەکانی ژیانی مامۆستا شوکریە لەمەخموور زۆر سەخت و دژواربوونە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دوای تەمەنێکی دوورودرێژ چەند جارێکی تر سەردانی ئەم شارەی کردۆتەوە، لەوبارەیەوە دەڵێت هەرچەندە خەڵکی مەخموورو یادەوەرییەکانم لەگەڵیان تام و چێژێکی تایبەتی لام هەیە، هیوادارم بەرپرسانی مەخموورو دەسەڵاتدارانی هەولێر قەت و قەت نەهامەتی و دەردەسەری و تاڵی و سوێری ئەم خەڵکە خۆراگرە لەبیر نەکەن و بیکەنە نموونەی شارێکی سەردەمیانەو پێشکەوتوو.

پرۆڤایل
1- ناوی تەواو: شوکریە حەمەدئەمین دێوانە ڕواندزی ناسراو بە دایکی ئامێز
2- ساڵی 1937 لەشارۆچکەی ڕواندز لەدایکبووە
3- ساڵی 1956 خانەی مامۆستایانی لەبەغدا تەواوکردووە.
4- لەساڵی 1958ەوە خەریکی کاری سیاسی و ڕێکخراوەیی ئافرەتان بووە.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,376
HashTag
מקורות
פריטים המקושרים: 2
מקומות
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
סוג המסמך: שפת מקור
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 98%
98%
נוסף על ידי ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ) על 16-01-2019
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) ב- 17-01-2019
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا ) על: 02-09-2020
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 2,376
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 517,215
תמונות 105,530
ספרים 19,123
קבצים הקשורים 96,177
Video 1,299
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 1.578 2!