ئاهی بزنە مسکێنێ کێوان لەبن دێنێ
وتراويشە(خودا حەقی بزنە کۆريسی لە شاخداری دەسێنێتەوە-دەکاتەوە ئەگەر بزنە مسکێن مەبەست کۆريس-يش بێت هەڕاستە) ئاهی هەر گيانلەبەرێ مرۆڤ يان ئاژەڵ لەئەنجامی بێ دەسەڵاتی و نەبونی دێتە کايەوە ئەگەرنا خۆی دەستی بڕوات و هەبێت چنگی خۆی دەگەيەنێتێ و هيچ پێويست بە ئاهی و ئاخ بۆ هەڵکێشان ناکات، ئينجا ئەگەر دەرئەنجامی زوڵمێک بێت ئه و ئاهی و ئاخە ئەوا خودای گەورە هەڵی ناگرێت چونکە نزاو پاڕانەوە و هەنيسک و ناڵەی زۆرڵێکراو کێو لە بن دێنێ و خودا خۆی دەکاتە خاوەنی و تۆڵەی بۆ وەردەگرێتەوە، مسکێن واتە خەڵکی هەژار و بێ دەرەتان و ڕەشۆک و ڕەمەکی و جۆوان و بەرەوان و کاسبی نانەسکی، جەندرمەکانی عوسمانلی کەدەهاتن دەيەک و پێنج يەک وشەش يەک و مەڕانە و بزنانە و فروجانەيان لە مسکێن و هەژاران وەردەگرت و خەڵکيش بێ دەسەڵات و دەستەپاچە بوو بەڵام ئاهی-يان کێوی بێستونی لەبن دەردێنا، به و حاڵە زۆرداريە وتراوە(ئاهی بزنە مسکێنێ کێوان لەبن دێنێ).